- دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا بە نهێنی و بە هاندانی مەلا مستەفا بارزانی.
- تا ساڵی 966: بەکارهێنانی گازی ژەهراوی لە دژی کورد لەلایەن د.ق.
- بڵاوکردنەوەی وتاری جێ نێوی لکاو لە زمانی کوردیدا لە پەڕتووکی نووسراوە دێرینەکان و دۆزی مێژووی کلتووری گەلانی ڕۆژهەڵاتدا، بە زمانی ڕووسی لە لێنینگراد، لەلایەن قەناتی کوردۆوە.
- دوکتۆر کەمال فواد وتارێکی لەسەر ئەدەبی فۆلکلۆری کورد لە گۆڤاری زانکۆی هومبولتدا بە ئەڵمانی بڵاوکردەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی گەشتێک لە دەربەندی بازیانەوە بۆ ملەی تاسڵوجە بە زمانی عارەبی لەلایەن تۆفیق وەهبییەوە.
- م. ب. ڕودێنکۆ داستانی شێخی سەنعانی فەقێ تەیران و داستانی لەیل و مەجنونی حارسی بەدلیسیی لە مۆسکۆ بڵاوکردەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک لەسەر پەیوەندی خێزانی لە نێو کورددا لە یەریڤان، لەلایەن ئەمینی ئەڤداڵەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی کوردی ئەرمەنستانی سۆڤێتی لە یەریڤان، لەلایەن خالیدی چەتۆوە.
- بڵاوکردنەوەی نامەی دوکتۆراکەی مەکسیمی خامۆش لە یەریڤان، دەربارەی مەرفۆلۆژیای شێوەی بادینان.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکێک بە نێوی زمانی کوردەکانی ئازربایجان لە مۆسکۆ، لەلایەن چ.خ. باکایێڤەوە.
- بەدەستهێنانی نامەی دوکتۆری لەلایەن نەسرین فەخری لە باکۆ، بە نێوی کردار لە زمانی کوردیدا.
- لەدایکبوونی هونەرکاری وێنەکاری شۆڕش ئەمین لە شاری سلێمانی.
- یارمەتیی د.ا، بۆ شۆڕشی ئەیلوولی باشووری.ک.
- ژمارەی کوردە ئێزیدییەکان بەپێی ئاماری ئەم ساڵە، 55.885 کەسە.
- مامۆستا عەلی مەردان لە ڕادیۆی تاران و کرماشان چەند گۆرانییەکی تۆمار کرد.
- پەیوەندیکردنی مامۆستا سەعید ناکام بە شۆڕشی ئەیلوولەوە، کە چاپخانەی خەباتی پێ سپێردرا و گۆڤاری دەنگی پێشمەرگەی دەرهێنا.
- لەدایکبوونی موزیکژەن بەهرامی ساعید لە سنە.
- دامەزراندنی حیزبی چەپڕەوی کوردی خۆرئاوای کوردستان.