- جەماوەری سلێمانی تەرمی نووسەری چاکساز مەلا نەجمەدینیان گواستەوە بۆ چیای ئەزمەڕ، نێوبراو کاتی خۆی وەسیەتی کردبوو کە لەوێ بینێژن، خەڵکەکە لە ڕێگا پێکەوە دەیانگووت بژی مەلا نەجمەدین، ئەم سەیرانەی بۆ کردین، نێوبراو لە ژیانیدا 90 چیرۆکی بۆ منداڵان نووسیوە و 6500 کەسی فێری خوێندەواری کردووە و 2000 هەڵبەستی هۆزانەوانانی کۆکردووەتەوە.