- ڕوودانی کودەتایەکی سەربازی لە تورکیادا، کە بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا گیران.
- قەدەغەکردنی پارتی کرێکارانی تورکیا، چونکە باوەڕی بە هەبوونی نەتەوەی کورد هێنا.
- د. مارف خەزنەدار پەڕتووکی دەستووری زمانی عارەبی بە کوردیی عەلی تەڕەماخی لە بەغدا بڵاوکردەوە.
- سوپای تورک دێمریلی ناچارکرد کە واز لە فەرمانڕەوایی بهێنێت.
- ڕێژەی نەوتی وەبەرهێنراوی ناوچەی دیاربەکر گەیشتە چوار ملیۆن تۆن کە لەلایەن د.ت دەرهێنراوە.
- تاوەکو ئەم ساڵ: لە باکووری وڵاتدا تەنها یەک دەزگای خواردەمەنی و 4 دەزگای دروستکردنی جلوبەرگ و یەک دەزگای کیمیاوی و یەک پاڵێوگەی نەوت و یەک دەزگای خەڵووزی بەردین و 3 دەزگای دروستکردنی ئامرازی کشتوکاڵ و کارگەیەکی مس و 3 دەزگای کەرەستەی دووبارە دروستکردنەوەی ئامرازی ڕێگای ئاسن دروستکراوە.
- گیرانی نووسەری تورک ئیسمایل بێشکچی لەلایەن تورکەوە، نێوبراو 22 پەڕتووکی لەسەر کورد نووسیوە.
- هەڵهاتنی تێکۆشەر نەجۆ کە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو لە باکوور بۆ باشووری.ک بۆلای د. شڤان.
- سەردانی جەمیل محۆی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورد لە لوبنان بۆ باشوور، پاشان لەلایەن بارزانییەوە گیرا و ماوەی 4 ساڵ لە زینداندا مایەوە.
- دەرچوونی پەڕتووکی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی بە زمانی کوردیی سۆرانی لە بەغداد، کە لەلایەن مامۆستا هەژارەوە وەرگێردرابوو.
- دەرچوونی گۆڤاری ڕۆژی کوردستان لە بەغداد، لەلایەن مامۆستا سەعید ناکامەوە.
- کۆتایی ئەمساڵ: حدکا، خولێکی کادریی بۆ ئەندامانی کردەوە.
- تا 982: مامۆستا جەمال نەبەز وانەی زمانی کوردی و مێژووی کوردی لە زانکۆی ئازاد لە بەرلین دەگووتەوە.
- پیلانی میتی تورکی بۆ شەهیدکردنی تێکۆشەران سەعید ئاڵچی و دوکتۆر شڤان.
- لەدایکبوونی هونەرکاری وێنەکێش هۆشیار سەعید لە شاری سلێمانی.
- لەدایکبوونی بێستون عەبدولڕەحمان عەبدوڵڵا، لە شاری کۆیە.
- دامەزرانی یەکێتی پیاوانی ئایینیی کوردستان.
- لەدایکبوونی فەرهاد لەتیف - ناسراو بە کاوە، لە شاری کەرکووک.
- کۆچی دوایی نووسەر کەریم ئەفەندی غەفوور ئەفەندی ئەحمەد بەگزادە.؟