- هانس هێنلە پەڕتووکێکی بە نێوی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی نوێ دەرکرد، کە تێیدا باسی دۆزی کوردی کردووە.
- تا 975، ئامریکا نزیکەی 16 ملیۆن دۆلاری دایە شۆڕشی کورد لە باشوور.
- کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا لکی نەمسا، بە هاوکاریی دوکتۆر ئیریش کۆرنەری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە نەمسا، نامیلکەیەکی چەند لاپەڕەیی بە نێوی کورد - گەلێکی بێ دەوڵەتەوە بڵاوکردەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی ئەفسانە و چیرۆکی کوردی بە زمانی ئەڵمانی لەلایەن مامۆستا جەمال نەبەزەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی کوردستان و شۆڕشەکەی بە زمانی ئەڵمانی لەلایەن مامۆستا جەمال نەبەزەوە.
- هاوینی ئەمساڵ: سەرەونگوونکردنی ئەحمەد تۆفیق - عەبدوڵڵای ئیسحاقی لەلایەن بەعسییەکانەوە و پاشان شەهیدکرا، تاوەکو ئێستێ کەس نازانێت کە تەرمی لە کوێیە، نێوبراو بۆ ماوەی ساڵانێک سکرتێری حدکا بوو و کەسێکی گەلێک نزیکی مەلا مستەفا بارزانی بوو.
- د.ق، ئاژاوەیەکی لە شاری شەنگاردا نایەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی پەندی پێشینان و قسەی نەستەقی کوردی لە مۆسکۆ، لەلایەن ئۆردوخانی جەلیل و جەلیلی جەلیلەوە.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نێوی کورد و کوردستان لە ئەنسکلۆپیدیای مێژووی سۆڤێتیدا لەلایەن د. کەمال مەزهەرەوە، لە گۆڤاری بەیان .ژ.1دا.
- کوردناسی بەنێوبانگی تورک ئیسمایل بێشکچی، بەهۆی نووسینەکانییەوە دەربارەی کورد، لەلایەن د.ت بۆ ماوەی 13 ساڵ زیندانی کرا.
- حوسەینی خەلیقی بڕوانامەی دوکتۆرای لە فەلسەفەدا وەرگرت.
- تیپی باواجی کۆیە، یەکەمین گۆرانیی بۆ تەلەفزیۆنی بەغداد تۆمار کرد.
- پاییزی ئەمساڵ: نارنجۆکێک گیرایە ماڵی کەریم حەداد لە قەڵادزێ، ئەم ماڵە شوێنی حەوانەوەی کادرەکانی حدکا بوو. حدکا پێی وایە کە ئەمە کاری پارتییە، نارنجۆکەکە نەتەقییەوە.
- ژمارەی کوردە جوولەکان لە تەلئەبیبدا گەییشتە 30 هەزار کەس.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری بەیان لە بەغداد.
- لەدایکبوونی ئەحمەد ئەسعەد ئیسمایل لە شاری هەولێر.
- یاریکردنی شانۆگەریی ساراخان لە سلێمانی.
- پێشکەشکردنی شانۆیی چاوی ڤێتنام لە کەرکووک.
- پەیوەندیکردنی شەهید غەریب هەڵەدنی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە.
- دامەزراندنی تیپی هاوڕێیانی گەزیزە لە شاری سلێمانی.
- کۆتایی ئەمساڵ: دامەزراندنی تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی لەلایەن دڵشاد مەریوانی، ئەحمەد سالار و حەمە ڕەشید هەرەس لە شاری سلێمانی. ئەم تیپە ساڵی 1973 مۆڵەتی کارکردنی پێدرا.
- کوژرانی قایمقامی شەنگاڵ و بەهۆیەوە بارودۆخی شەنگاڵ و ناوچەکانی دەوروبەری تێکچوو.