- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نێوی کورتە مێژوویەکی کوردناسی لە ئەڵمانیادا لە پەڕتووکی بەرکورتێکی خەرمانی کوردناسی لە ئەوروپا لەلایەن د. جەمال نەبەزەوە.
- دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی لەلایەن د.ت، کە بەهۆیەوە کوردناسی تورک ئیسمایل بێشکچیش ئازاد کرا.
- لەم ساڵەوە، د.س لە خۆرئاوای.ک دەستی کرد بە دەرهێنانی نەوت.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نێوی لە بارەی کوردناسییەوە لە ڕووسیا و یەکێتی سۆڤێت لە پەڕتووکی بەرکورتێکی خەرمانی کوردناسی لە ئەوروپادا لەلایەن د. ئەوڕەحمانی حاجی مارفەوە.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نێوی نووسراوەکانی لێرخ لە بارەی کوردەوە لە پەڕتووکی بەرکورتێکی خەرمانی کوردناسی لە ئەوروپادا لەلایەن پرۆفیسۆر قەناتی کوردۆوە.
- هاوینی ئەم ساڵ: داگیرکەری ئێڕاقی لە زۆر شوێنی باشووری کوردستاندا بە هۆی دژە هێرشەکانییەوە پێشڕەوی کرد، بە تایبەتی لە نێوچەکانی دەشتی هەولێر و گەرمیاندا.
- تەقاندنەوەی گۆڕی محەمەد عەلی کوردی لەسەر چیای حەمرین، لەلایەن د.ق.
- هاوینی ئەم ساڵ: بۆ پشتگیری کردنی شۆڕشی باشووری کوردستان، بەرەبەرە هێزەکانی سوپای ئێرانی بە تۆپ و چەکی قورسەوە هاتنە نێو باشووری کوردستانەوە.
- دزینی 2 کێلی کۆنی گوندی شمشارە لەلایەن دوو کاربەدەستی شۆڕشی ئەیلوولەوە. ئەم کارە لە ڕۆژنامەی التاخیدا هەرایەکی زۆری لەسەر بەرپابوو.
- دامەزراندنی تیپی هونەریی شۆڕش، کە بنکەکەی لە گوندی وەسانانی دۆڵی ئاکۆیان بوو.
- ڤیستیڤالی هونەری کوردی لە بەغداد یاری کرا، کە تیپی باواجی کۆیە یەکەمینی بەدەست هێنا.
- کۆمەڵەی کوردە جوولەکەکانی ئیسرائیل بووە ئەندامی پەڕڵەمانی ئیسرائیل.
- تا 978، د. فەرەیدوون ڕەفیق حیلمی بووە ڕاوێژکاری زانستی لە نەتەوە یەکگرتووەکان.
- پەیوەندیکرنی ئەفسەر عەبدوڵڵا سەعید بە شۆڕشی ئەیلوولەوە، نێوبراو یەکێک بوو لە ئەفسەرە کوردە بەرزەکانی سووپای ئێڕاقی.
- دامەزراندنی تیپی نواندنی لاوان لە سلێمانی.
- بەستنی ڤیستیڤاڵی لاوانی ناوچەی ژووروو لە کەرکووک کە تیایدا تیپە شانۆییەکانی کوردستان بەشدارییان تێداکرد.
- لەدایکبوونی نووسەر نورەدین سەعید وەیسی لە گوندی گرتکی سەربە ناوچەی باڵەکایەتی.
- هونەرمەند حەمە ڕەشید هەرەس پەیوەندیی کرد بە شۆڕشی ئەیلوولەوە.
- هونەرمەند حەمە ڕەشید هەرەس بەپێشنیازی شەهید ساڵح یوسفی بووە ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد. ئەمەی دوواییان لەم ساڵەدا سەرۆکی نووسەرانی کورد بوو.
- هاوینی ئەمساڵ: هونەرمەند حەمە ڕەشید هەرەس لە ڕێی جیهان عومەرەوە پەیوەندیی کرد بە کاژیکەوە.
- نەریمان عەزیز پشتیوان دکتۆرای لە بیناسازیدا لە زانکۆی لینینگراد وەرگرت.
- تۆمارکردنی هەردوو گۆرانیی یاران وەسیەتم و شەو لەلایەن هونەرمەند کەریم کابان و تیپی موزیکی سلێمانییەوە.