- هێرشی هێزەکانی ینک، بەسەرۆکایەتیی نەوشیروان مستەفا، بۆسەر لایەنەکانی بەرەی جود، لەو هێرشانەدا بیرۆی ڕامیاریی حشع و حسک و پاسۆکیان گرت، ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە لەو شەڕانەدا کوژران، بەو شێوەیە ناوچەی سۆران بە تەواوی کەوتە ژێردەستی هێزەکانی یەکێتی، لەو شەڕانەدا چەند پێشمەرگەیەکی پککش کە میوانی حسک بوون شەهید بوون.
- د.ت، یاسای کۆچپێکردنی دانیشتوانی کوردی، بەبیانووی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانییەوە، ڕاگەیاند.
- تا 30-05: ڕوودانی شەڕی براکوژی لە نێوان یەکێتی و پاسۆکدا لە چیای قەندیل.