- هەفت پاسداری ئێرانی دەست درێژییان کردە سەر ئابرووی کچێکی کورد لە گوندی قەلەڕەشێ کە لە کێڵگەکەی خۆیاندا کاری دەکرد.
- سێ پاسدار لە ناوچەی ئالانی سەردەشتی خۆرهەڵات، چوونە سەر سەربانی ماڵێک و دەمی پیاوەکەیان بەست و بەبەرچاوییەوە دەست درێژییان کردە سەر خێزانەکەی.
- فەرماندەی تیپی 48ی بەنێو فتحی یاسوج، لە ناوچەی ئالانی سەردەشتی خۆرهەڵات، کۆبوونەوەیەکی زۆرە ملێی بە خەڵکی ئاوایی بێتووش سازکرد و زۆر ڕوو هەڵماڵڕاوانە و بە جۆرێک کە ئەو پەری بێحورمەتیی سەبارەت بە خەڵک تێدا بوو، بە خەڵکی ئەو گوندەی گوت کە پێویستە نیازە جینسییەکانی پاسدارانی ئیسلام دابین بکەن و ئەو ژنانەی مێردەکانیان نەماون پێویستە لە ئەندامانی ڕژێم سیغە بکرێن.
- ڕێکەوتنی پاریس، لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە ئەنجامەکەی بە هیچ نەگەیشت.
- جەلال تاڵەبانی بۆ ڕێکخراوی ئەمنستی ڕایگەیاند، کە هێزەکانی هەندێک جار مافی مرۆڤیان پێشێل کردووە، بەڵام دەیەوێت ئەو تاوانبارانە بداتە دەست دادپەروەری.
- ئازادکردنی عەبدول عەزیز وەیسی، لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان.
- دەرچوونی ژمارە 1ی گۆڤاری تروسکە لە شاری هەولێر.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان