- گیرانی شاری سلێمانی و نێوچەکانی دەوروبەری لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
- جەلال تاڵەبانی، بۆ تەلەفزیۆنی سی.ئێن.ئێن ڕایگەیاند، کە خەڵکی شاری سلێمانی خۆیان لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاپەڕیون.
- داگیرکەری ئێڕاقی داوای لە پارتی و یەکێتی کرد، کە کێشەکانیان بەشێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکەن.
- بەهۆی گیرانی سلێمانی و دەوروبەرییەوە، هەزاران ئەندامانی پارتی و هەوادارانیان، چوونە نێو سنووری ئێرانەوە. هەندێکیان لە ڕێی کەرکووکەوە و بەنێو هێزەکانی ئێڕاقدا چوونەوە بۆ هەولێر.
- دامەزراندنی لیژنەی باڵای دەرکراوەکان لە هەولێر، بۆ یارمەتیدانی ئەو کوردانەی کە لەلایەن داگیرکەرەوە لە کەرکووک و ناوچەکانی تر دەرکراون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان