- دادگای ئەڵمانی لە بەرلین، ئێرانی بە کوشتنی شەهیدانی میکۆنۆس تاوانبار کرد، کە یەکێک لەوانە د. سادقی شەرەفکەندیی سەرۆکی حدکا بوو.
- بەهۆی بڕیاری دادگای ئەڵمانی لە دژی ئێرانەوە، جەنگێکی دیپلۆماسی لە نێوان ئێران و ئەڵمانیادا پەرەی سەند و ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر لە تاران لە بەردەم باڵوێزی ئەڵمانیدا بە فیتی مەلاکانی ئێران خۆپیشاندان و ناڕەزایی سازدەکەن.