- شەڕی نێوان یەکێتی و ئیسلامی لەم مانگەشدا هەر بەردەوام بوو، شەڕەکە بەرەییە و هەردوولا بە تۆپ و کاتووشە یەکتری بۆردوومان دەکەن. هەندێک سەرچاوە وا ڕادەگەیەنن کە سەدان کەس لە هەردوولا کوژراون و دەیان تەرمی هێزەکانی یەکێتیش کەوتوونەتە نێو ئاوی سیروانەوە.
- سەرەتای ئەم مانگە: چوونی جەلال تاڵەبانی بۆ میسر، لەوێ ئەوەی ڕاگەیاند کە نایەوێت لە ئێڕاق جوودا بێتەوە و یەکێتیی خاکی ئێڕاق دەپارێزێت.
- سەرەتای ئەم مانگە: نقوومبوونی بەلەمێک لە نێوان تورکیا و یۆناندا، کە 21 کەسی تێدا خنکان، ئەوانە هەموویان یان زۆربەیان کورد بوون، کە لە باشوورەوە ڕایانکردبوو و دەیانویست بە پەناهاندەیی بچنە ئەوروپا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان