- تەلەڤزیۆنی ئێم.بی.سی ڕایگەیاند کە سەددام تووشی نەخۆشییەکی ترسناک بووە کە پێدەچێت شێرپەنجە بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی ئێڕاقی باسی ئەم مەسەلەیەیان نەکردووە.
- نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند کە بەرەی تورکمانی کێشە دروستدەکەن لە هەولێردا و پێوستە هەڵبوەشێنرێنەوە.
- خۆکووشتنی ئازاد عەبدوڵڵا لە ئەڵمانیا، لەبەرئەوەی ئەڵمانیا مافی پەنابەریی پێنەدا.
- کاتژمێر 5ی بەیانی: پۆلیسی ئەڵمانی بەشێوەیەکی زۆر ناشرین هەڵیکوتایە سەر ماڵی عەلی قازی و بۆماوەی چەند کاژێرێک گرتیان.