- نمایشکردنی فیلمی گێژاو لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە سلێمانی، ئەم فیلمە لە دەرهێنانی هاوڕێ مستەفایە. فیلمەکە باسی ڕەوی کورد دەکات بۆ دەرەوەی وڵات و پەڕینەوەی پەنابەران بەدەریادا بۆ خۆرئاوای ئەوروپا. شایەنی باسە بۆ یەکەمجارە لە سینەمای کوردیدا چەند دیمەنێک لەژێر ئاودا بگیرێت.
- لە هۆڵی باخچەی ساوایانی پەری لە سلێمانی کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ هونەرمەند مامۆستا ولیەم یوحەننا سازکرا، لە کۆڕەکەدا کۆمەڵێک هونەرمەندان ئامادبوون و باسی کردەوەکانی مامۆستا کرا لە بواری پێشخستنی هونەری کوردیدا.