- پیسبوونی ئاوی دەریاچەی دوکان گۆڕینی ڕەنگی ئاوەکە و مردنی هەزاران ماسی و سەرئاوکەوتنیان، پسپۆڕانی ژینگە دەڵێن ئەم دیاردەیە هیچ مەترسییەکی نییە و ئاوەکەش تا ئێستا شیاوە بۆ خواردنەوە.
- داگیرکەری عەرەبی سووریا بەردەوامە لە گرتنی ڕۆڵەکانی کورد لە کوردستان و لە سەرەتای ئەم مانگەدا 17 خوێندکاری کوردی لە زانکۆی حەمات گرت.
- لەترسی گرتن و ئازاردانی داگیرکەری عەرەبی سووریا، ژمارەیەک کوردی بندەستی داگیرکەری عەرەبی سووریا خۆیان گەیاندە شاری موسڵ.
- هەردوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی جەختییان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت لە ئێڕاقی ئایندەدا یەکێک لە دەستەی سەرۆکایەتی کورد بێت.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان