- تیرۆرکردنی پۆلیسێکی کورد بەناوی ئەیاد تارق لە موسڵ.
- پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر ئاستی ئێڕاق و باشووری کوردستاندا بەشداریی هەڵبژاردن دەکات.
- کۆمەڵەی زیندانە سیاسییەکانی کورد لە ڕۆتەردام کۆبوونەوەیەکیان کرد و ڕەخنەیان لە پارتە کوردستانییەکان گرت کە هیچ هاوکارییەکی نەکردوون.
- تا 22-11: سازدانی ڤیستیڤاڵی دڵدار لە هەولێر.
- پەڕڵەمانی باشووری کوردستان بڕیاریدا ژمارەی ئەندامانی لە 100 ئەندامەوە بکاتە 111 و ڕێژەی %7یش بۆ هەڵبژاردن و مەرجی ئەندامەتی لاببات. هەروەها بڕیاری ئەوەشیدا ڕێژەی ئافرەت لە پەڕڵەماندا %25 بێت.