- کاتژمێر 1ی سەرلەبەیانی 4 کۆپتەری ئامریکی بەبیانووی بوونی تیرۆریستێک لە گەڕەکی سەیداوای شاری هەولێر بەشی نێوخۆیی خەیڕوڵڵا عەبدولکەریمیان ئاگرباران کرد و لە ئەنجامدا 4 خوێندکاری زانکۆی سەڵاحەدین و ئافرەتێک بریندار بوو. شایانی باسە ئەمە یەکەمجارە کارێکی واهی لە ئامریکییەکان بوەشێتەوە و سەربەخۆ و بێ ئەوەی دەستەڵاتی کوردی ئاگاداربکەنەوە هێز لە شاری هەولێردا بەکاربهێنن. ئەم ڕووداوە بووە هۆی ناڕەزایی دەستەڵاتی هەولێر و خەڵکیش زۆر ناڕەزایی دەردەبڕن.
- کەریم سنجاریی وەزیری ناوخۆی پارتی ناڕەزایی بەرامبەر بۆردوومانی هێزەکانی ئامریکا لە هەولێر دەربڕی و ئەوەشی ڕاگەیاند کە دەزگاکانی پۆلیس و ئاساییشی پارتی ئاگایان لەم کارەی ئامریکییەکان نەبووە و ئەوان ویستوویانە یارمەتییان بدەن بەڵام نەیانهێشتووە.
- ئەمڕۆ بڕیار وابوو کە دکتۆر و برینپێچەکانی شاری سلێمانی بۆ زۆرکردنی مانگانەکانیان مانبگرن، بەڵام لەبەر ئەوەی وەزیری تەندروستیی سلێمانی ڕازیبوو بە زۆرکردنی مانگانەکانیان، مانگرتنەکە هەڵوەشایەوە.
- وەفدێکی باڵای ڕیفراندۆم کە پێکهاتبوو لە هەڵکەوت عەبدوڵڵا، فەوزی ئەتروشی، بەرزان حەمەسور و خۆشی شەوقی سەردانی کۆمیسۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤیان لە ژنێڤ کرد. وەفدەکە نامەیەک و تەواوی ئیمزاکانی بزووتنەوەی ڕیفراندۆمیان دایە دەست کۆمیسۆنەکە.
- تیرۆرکردنی وەرگێڕی ئامریکییەکان سەرکار ئەحمەد لە دوزخورماتو لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە.
- ئۆجەلان لە زیندانەکەیەوە و لەڕێی پارێزەرانییەوە ڕایگەیاند: پێویستە PKK، لەگەڵ پارتی و یەکێتی ڕێک بکەون بۆ ئەوەی ناوچەیەکی دیموکراتی نمونەیی لە برادۆست دابمەزرێنن.
- دوو لاوی کوردی شاری مهاباد بەناوی هەژاری مامەندی و فاروقی سامانی بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و پەیوەندی بەستن لەگەڵ لاوانی کوردی شارەکانی دیکەی ڕۆژهەلاóتی کوردستان هەر یەکەو بە ساڵێک و هەشت مانگ زیندان لەلایەن دادگای د.ا حوکم دران.