- جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی بۆ گفتووگۆی دانانی بودجەی تایبەت بە کوردستان چوون بۆ بەغدا.
- نووسینگەی د. بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند کە لیژنەیەکی پسپۆڕ بەهاوکاریی وەزارەتی دادی ئێڕاقی پێکهاتووە بۆ دەرکردنی ڕۆژنامەی وەقائیعی ئێڕاق بەزمانی کوردی بۆ بڵاوکردنەوەی یاسا و بڕیار و فەرمانەکانی حکومەتی ئێڕاقی.
- لیژنەی ناوچەی زوماری پارتی کەوتە بەر هێرشێکی تیرۆریستیی عەرەبەکان.
- دادگای داگیرکەری ئێران لە شاری مەهاباد دادگایی ڕۆژنامەنووس خاتوو شەمزینی جیهانیی کرد و بە 3 ساڵ و 91 ڕۆژ بڕیاری زیندانیی دەرکرد، 3 ساڵی زیندانییەکەی بە هەڵپەسێردراوی دەمێنێتەوە و 91 ڕۆژیش زیندانی دەکرێت.
- ئامریکا هەر 5 پردەکەی سەر ڕووباری دیجلەی ناو شاری موسڵی داخست و خۆی ئامادەدەکات بۆ هێرشکردنە سەر تیرۆریستە عەرەبەکان.
- دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە گەڕەکی واسیتی شاری کەرکووک، ئەم گۆڕە نزیکەی تەرمی 12 کوردی تێدایە.
- کارمەندێکی ڕۆژ تی ڤی بەناوی بەهائەدین کاراکوتوک لە شاری گلاسکۆی سکۆتڵاند خۆیی کوشت. نێوبراو ڕۆژنامەنووسێکی چالاکی ئۆزگور پۆلیتیکاش بوو. لە ساڵی 1995ەوە لە هەندەران دەژیا.
- پێکدادانی هێزەکانی پکک پژاک و د.ا لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت و زەڵێ. 7 پاسدار کوژران و 2 ئەندامی پکک ش برینداربوو.
- عەدنان موفتی ڕایگەیاند: یەکێتی و پارتی ڕێککەوتوون کە دوای هەڵبژاردن یەک حکومەت دروست بکەن بەڵام لەوانەیە لەرووی فەنییەوە هەندێک گفتوگۆی بوێت.