- کۆچی دوایی هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیبراهیم خەیات لە سلێمانی.
- کۆچی دوایی نووسەر و مێژوونووس مەحمود مەلا عیززەت لە شاری ئۆپسالا لە سوید.
- شاندێکی حکومەتی ئێڕاقی لە قەندیل لەگەڵ پکک کۆبووەوە.
- سوێندخواردنی ئەندامانی حکومەتی ئیبراهیم جەعفەری لە بەغدا، شایانی باسە کە د. بەرهەم ساڵح لە سوێندەکەیدا وتی سوێند دەخۆم کە یەکێتیی ئێڕاقی یەکگرتوو بپارێزم، بەڵام پاشتر ئەم سوێندە لەلایەن عەرەبەکانەوە ڕەخنەی لێگیرا، چونکە ئەوان و بەتایبەتی جەعفەری بەهیچ جۆرێک باسی ئێڕاقی یەکگرتوو یان فیدڕاڵیی نەکرد.