زیرەک میرە یەکێکە لە پەیکەرسازە بەناوبانگەکانی باشووری کوردستان لە ڕێکەوتی
21-09-197921-09-1979 لەدایکبووە.
زیرەک میرە خاوەنی 5 پێشەنگای تایبەت و زیاتر لە 120 پێشەنگای هاوبەشە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات.
ناوبراو خاوەنی 19 خەڵاتە لە پاییەی کارە هونەرییەکانیدا، لەنێوان ساڵی
2014 بۆ
2015 وەکوو باشترین پەیکەرساز لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان خەڵاتی لاوی ساڵی بەدەستهێناوە.
زیرەک میرە خاوەنی 10پەیکەری گەورەیە کە بەناوبانگترینیان ئەمانەن:
پەیکەری (
پۆستاڵ) ئەم پەیکەرە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و پڕۆسەی ئازادی ئێراق لە ساڵی
2003 لە جێگەی پەیکەرە گەورەکەی (
سەدام حسێنسەدام حسێن) لە شاری
کەرکووککەرکووک دانراوە، ئەم پەیکەرە 8 مەتر بەرزە سەرجەم کەرەستەکانی لە پۆستاڵ و کەلوپەلی بەجێماوی سەربازە هەڵهاتۆکان پێکهاتووە.
هەروەها پەیکەری (
ژینگە) کە بەیەکەم پەیکەری ژینگە پارێزی دادەنرێت لە سەرچنار لە سەیرانگای چەق چەق دانراوە، ئەم پەیکەرە 7 مەتر بەرزە سەرجەم کەرەستەکانی لە خاشاک و قتووی بەجێماوی سەیرانگاکە پێک هاتووە.
پەیکەری (
کیسەڵ) ئەم پەیکەرە قەبارەکەی 5 مەترە و کەرەستەکانی لە ئاسن و فایبەرگلاس پێکهاتووە.
پەیکەری جوانترین شێتی شار
سلێمانیسلێمانی (
شەباب) کە یەک لە کەمفامەکانی شاری سلێمانی بوو قەبارەی پەیکەرەکە 1 مەترە، هەروەها عەبدوڵڵا (عەبە شێت) لە ماراسیمەکەدا ئامادە بووە و پەردەی لەسەر پەیکەرەکە لابردووە.
پەیکەری (
سات) ئەم پەیکەرە 9 مەتر بەرزە سەرجەم کەرەستەکانی لە نەگەتیڤی بۆکس فیلیمی بەتاڵ درووستکراوە.
پەیکەری (
خۆری ئازادی) ئەم پەیکەرە لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و پڕۆسەی ئازادی ئێراق لە ساڵی
2003 لە جێگەی پەیکەرە گەورەکەی (سەدام حسێن) لە مەیدانی فیردۆس لە بەغدا بەرانبەر هوتێل شیراتۆن بە هاوکاری لەگەڵ هاوکارێکی کە بەڕەگەز عەرەب بە ناوی (باسم نەحاد) لە بەغدا دانراوە، ئەم پەیکەرە 5 مەتر بەرزە سەرجەم کەرەستەکانی لە کەلوپەلی بەجێماوی سەربازە هەڵهاتۆکان پێکهاتووە.
پەیکەری (
نووسەرێک لە قەڵەم) ئەم کارە بۆ هۆزانەوانی کورد (
لەتیف هەڵمەتلەتیف هەڵمەت) کراوە بەبەرزی 3 مەتر لە بەردەم کتێبخانەی گشتی سلێمانی سەربەرەوخوار دانراوە وەک ڕێزێک بۆ (لەتیف هەڵمەت) هەر کاتێک مرۆڤ بیەوێت ڕووخساری ببینێت دەبێت سەری دانەوێنێت، هەر لەبەر ئەو هۆکارە سەربەرەوخوار دانراوە.
پەیکەری (
پەی... کەر) ئەم پەیکەرە کەرێک بوو بە چاکەت و بۆینباخەوە قەبارەکەی تەنیا 1.50م واتا یەک مەتر و نیووە.
درووستکردنی 60 پەیکەر بۆ کڵێسای ماریا قەدیس لەسەرشێوازی کۆن سەرجەمیان لە هەمان کڵێسا لە شاری
کۆیەکۆیە پارێزراون.
پەیکەری (
مۆنۆمێنتی بەرخۆدان) کە لە ساڵی
2016 بۆ کۆبانێ ڕۆژاوای کوردستانی درووستکردووە پاش پاککردنەوەی شارەکە لە
داعشداعش، لە گۆڕەپانێکی سەرەکیدا دانراوە، ئەم پەیکەرە بەرزیەکەی9 مەترە و کێشەکەی هەشت تەننە لە شاری سلێمانی کاری بۆ کراوە وەکوو دیاری پایتەختی ڕۆشنبیری گواستراوەتەوە بۆ کۆبانێ.
هەروەها پەیکەری (
کلتور و خۆشەویستی) ئەم پەیکەرە دواکاری زیرەک میرە بووە کە لە ساڵی
2018 لە شاری سلێمانی لە شەقامی (مەلیک مەحموود) دانراوە لە پەیکەرەکەدا کوڕ و کچێک دەستیان لە ملی یەکدایە و لەسەر نوکی چەقۆیەکی تیژ وەستاون باوەشیان بە یەکدا کردووە بەرزی ئەم پەیکەرە 8 مەترە.
پەیکەری (Violin Woman) لە شاری
سنەسنەییک لە وڵاتی هۆڵند ئەم پەیکەرە لە ناوەندی شاری سنەییک دانراوە بەرزییەکەی 3 مەترە و لە پۆلستەر و پاودەر برۆنز لە ساڵی
2019 درووستکراوە.
پەیکەری (چاوەڕوانی) لە شاری لێواردن (Leeuwarden) لە وڵاتی هۆڵندا بەرزی ئەم پەیکەرە 4 مەترە و لە بەردی مەڕمەڕ و پۆلستەر درووستکراوە ئەم پەیکەرە کێشەکەی 2 هەزار کیلۆیە و لە ساڵی
2020 لەبەر دەمی کەمپی پەنابەران لە شاری لێواردن دادەنرێت.
[1]