ناو: سەلام
ناوی باوک: قادر حەمەد
نازناو: سەلام کۆیی
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (سەلام قادر حەمەد) ە، ساڵی 1955 لە گەڕەکی خانەقای شاری #هەولێر# لەدایک بووە، دەرچووی ئامادەیی بازرگانی بەشی ژمێریارییە، لە 1969/2/20 بە شانۆگەری (چارەڕەش) دێتە دونیای هونەر، هاتنە ناو دونیای هونەری لەگەڵ هونەرمەندان (فەیسەڵ محەمەد ساڵح و جەلال بەیار و عەلی ئەحمەد و سوبحی کۆیی) بووە، ماوەی 6 ساڵ لەگەڵ هونەرمەند ئیبراهیم حەکیم بەرنامەی (ئاوێنە) یان لە تەلەڤزیۆنی کوردستان پێشکەش کردووە،
بەرهەمەکانی: (چارەڕەش 1969) (گەشتێک بەناو سێ ڕۆژگاردا 1979) (مەسەلەی شارێک 1973) (ئەو فریشتەیەی لە بابل هاتە خوارێ) (تەرازوو 1979) (ئاگر و چڵی زەیتون 1976) (دوا فیشەک) (هەبوو نەبوو 1980) (گوندەکەم جێناهێڵم) (مالەی سەرگردەکە 1981) (تاپۆ حەقی چییە 1984) (ڕاوچی 1986) (نرخی ئازادی) (حەمەدۆک 1987) (بەرەو خۆر 1997) (پیلان 1997) (مەمی ئالان 2002) (سەلیم بەگ) (تاریکستان 2007) (فیلمی دیکۆمێنتاری -قازی محەمەد 2007) (شارەکەم 2007) (تاوان 2008) (فیلمی سینەمایی) [2]، زیاتر لە 50 ساڵە لە بواری نواندندا کار و بەرهەمی هەیە و دواین کاری لە فیلمی (دوانەی ئازادی) دا ڕۆڵی کارەکتەری سەرەکیی بەرجەستەکردووە و بەناوبانگترین کارەکانی درامای هەبوو نەبوو، تاپۆ هەقی چییە.[1]
لە #17-8-2021# لە نەخۆشخانەی ڕۆژاوای هەولێر ماڵاوایی کرد.[3]