لە دایکبووی ساڵی 1923 لە شاری #سنە#.
ژەنیار، ئاهەنگسازو مۆسیقازان، و دامەزرێنەری گرووپی کامکاران.
حەسەن کامکار سەرەتا ناوی حەسەن سووری بوو، لە منداڵییەوە خولیای مۆسیقا بووە، ئەو، بە منداڵی سازێکی سێ تاری لە ژەنیارێکی نابینا کڕی و خۆی دەستی بە فێربوون کرد، ئەو ژەنیارە نابینایە ناوی عەلی خان بووە. لە تەمەنی 12 ساڵیدا لە قوتابخانەی نزام دامەزراو لە تەمەنی 17 ساڵیدا بووە ئاشنای ئامێرە کلاسیکەکان، بە تایبەتیی ڤیۆڵۆن. ئەو، لە قوتابخانەی نیزام فێری سۆڵفێژ کرابوو، دوایی ئەو سازەی بێ مامۆستا و بە کەڵک وەرگرتن لە پەرتووکی نۆت و ڕەدیفی ابولحسن صبا بەکار دەهێناو فێری دەبوو. ئەو فێری هەموو سازە ئێرانیی و کلاسییکەکان بوو، تار، سێ تار، ڤیۆڵۆن، کەمانچەی بەبێ مامۆستا بە باشی فێربوو، تەنانەت دەیتوانی ئەو سازانە کۆک بکات. لە ساڵی 1961 دا توانی، بە هاوکاریی وەزارەتی فەرهەنگ، یەکەمین پەیمانگای مۆسیقای کوردستان لە شاری سنە دابمەزرێنێت. لە ماوەیەکی کوورتدا توانی چوار گرووپی مۆسیقا دابمەزرێنێت، لەوانە گرووپی مۆسیقای ژنان و گرووپی مۆسیقای منداڵان. ئەو، بۆ هەر یەک لەو گرووپانە پارچە مۆسیقای دەنووسی و ڕاهێنانی پێدەکردن، بەرهەمی کاری چڕوپڕ و پێشکەوتنی ئەوان هێندە زیاد بوو، کە بوونە خاوەنی سێ ئۆرکێستر.
هەروەها، ئەو، لێپرسراوانی ناچار کرد تا پەیمانگای باڵای مۆسیقا دابمەزرێنن. ئەو گرووپانە تا ساڵی 1979 هەر چالاک بوون. حەسەن کامکار، خەریکی کۆکردنەوەی نەغمەو ئاوازە کوردییەکان بووە، ئەوانەی بە نۆت دەنووسیەوە، ئەو، توانی 400 پارچە مۆسیقای کوردیی بنووسێتەوە. حەسەن کامکار توانی خەڵکی کوردستان زیاتر نزیک بکاتەوە لە مۆسیقا، تا بارودۆخی چەوسێنەری ئەو زەمانە بڕەوێنێتەوە. حەسەن کامکار و چالاکییەکانی بووە هۆی ئەوەی خولیا مۆسیقا لە منداڵەکانیدا بەدی بێت و ببنە ئەوەی کە ئەمڕۆ هەن. ئەو، 8 منداڵی هەیە: هوشنگ، بیژن، پشنگ، ارسلان، قشنگ، ارژنگ، اردشیر و اردوان حەسەن کامکار دامەزرێنەری گرووپی کامکارەکانە، یەکەمین ئۆرکێستری بنەماڵەیی لە ساڵی 1963 دا ئەنجامدا؛ لەو کۆنسێرتەدا حەسەن کامکار ڤیۆڵۆنی دەژن، قەشەنگ گۆرانی دەگوت، پەشەنگ و ئەرژەنگ سەنتوورو جازیان لێ دەدا، هۆشەنگ و بیژەن بە ئاکاردیۆن هاوکارییان دەکر، ئەرسەلان و ئەردەشێر هێشتا منداڵ بوون و دوایی بوونە ئەندامی کامکارەکان. لە ساڵی 1970 دا ئەوان گرووپێکی نیوە پیشەیی بوون. دوای چەند ساڵێک کامکارەکان لەگەڵ محەمەدڕەزا لوتفی، پەرویز مشکاتیان و حسێن عەلیزادە یەکەم کۆڵەکەی گرووپی عارف و شەیدایان داکوتاو لەسەرەتای شۆڕشی 1979 یەکەمین کۆنسێرتیان بە یەکەوە ئەنجامدا. محەمەد ڕەزا لوتفی هاوسەری قەشەنگ کامکار بوو.
لە ساڵی 1992 دا حەسەن کامکار کۆچی دوایی کرد.