ناو: عەبدولڕەحمان بەگی ساحێبقران
ناسناو: سالم
ساڵی لەدایکبوون:
1800 لە سلێمانی
ساڵی کۆچی دوایی:
1866 لە سلێمانی
مەزارگە: گردی سەیوان لە شاری سلێمانی
[1]
سالم نازناوی شیعری عەبدوڕەحمان بەگی کوڕی محەمەد بەگی کوڕی ئەحمەد بەگە، لە بنەماڵەی ساحێبقرانە، لە ساڵی 1800دا لە شاری سلێمانی ھاتووەتە دونیا. لە ساڵی 1866دا مردووە و لە گردی سەیوان لە شاری سلێمانی بە خاک سپێردراوە. مارف خەزنەدار لە پەڕتووکی مێژووی ئەدەبی کوردی نووسیویەتی: لە ساڵی
1805 لەدایکبووە، وە لە ساڵی
1869 کۆچی دوایی کردووە.