ئاشنا مەلا محێدین لەساڵی
1977 لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر لە
کەرکووککەرکووک لەدایکبووە، تەمەنی چوار ساڵ بووە کاتێک مەلا محێدینی باوکی کە یەکێک بوو لە تێکۆشەرانی کۆمیتەی ئاگر لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە دەستگیرکراو ڕەوانەی زیندانەکانی
هەیئەی خاسەهەیئەی خاسەی کەرکووک و قەسابخانەی
موسڵموسڵ کراو دواتر شەهیدیان کرد.
شەهید ئاشنا مەلا محێدین لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی
ئیمام قاسمئیمام قاسمی ی.ن.ک ڕۆژی
01-09-201001-09-2010، لەکەرکووک شەهیدکرا و دواتر لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا لەگۆڕستانی شێخ محێدین بەخاکسپێردرا و هەمان ڕۆژ هێزەکانی ئاسایشی کەرکووک ئەنجامدەرانی کردەوەکەیان دەستگیرکرد کە لە 4 چەکدار پێکهاتبوون، شەهید ئاشنا سەرەڕای کاری ڕێکخستن، خوێندکاری قۆناغی چوارەمی کۆلێژی یاسا بوو، لەدوای خۆشی سێ منداڵی بەناوەکانی بەهرە و بەهێز و بەڕێز بۆ درێژەدان بە خەباتەکەی بەجێهێشت.
[1]