ناو: نەوزاد
نازناو: نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1962
شوێنی لەدایکبوون:
کەرکووککەرکووک
ژیاننامە
نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد، لە ساڵی
1962 لە شاری کەرکووک لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواوکردووە. لە ساڵی 1986-1987 بەشی زمان و ئەدەبی عەرەبی لە کۆلێجی ئەدەبیات لە
زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدین لە
هەولێرهەولێر تەواوکردووە. لە ساڵی
1979 یەکەم بابەتی ئەدەبیی لە ڕۆژنامەی (پاشکۆی ئێراق) بڵاوکردووەتەوە. لە ساڵانی 1983-1984 لەگەڵ کۆمەڵێک لە خوێندکاری زانکۆی سەڵاحەدیندا گۆڤاری (ئاسۆس)یان دەرکرد. لە ساڵانی 1984-1985 لەگەڵ زاهیر ڕۆژبەیانی و مارف عومەر گوڵ، دوو ژمارەیان لە گۆڤاری (نێرگز) لە کەرکووک بڵاوکردەوە. لە ساڵانی 1987-1988 لەگەڵ عەبدوڵڵا سلێمان مەشخەڵ و جەمال کۆشش، ڕێکخراوێکی ئەدەبی نهێنییان بەناوی حەڵقەی ئەدیبانی کۆمۆنیست دامەزراند، و گۆڤارێکی بە نهێنی بەناوی ڕابەر دەردەکرد، بەدەست لەسەر کاربۆن و وەرەقەی ڕایز دەیاننووسییەوە و بەنهێنی دابەشیان دەکرد. لەو ڕێکخراوەدا نازناوی (هۆشەنگ) بوو. لە ساڵانی 1994-1996 لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەر، پێنج ژمارەیان لە گۆڤاری (سەراب) لە هەولێر دەرکردووە. هەروەها لە ساڵی
1992 تا ساڵی
1998 مامۆستای زمان و ئەدەبی عەرەبی بوو لە ئامادەیی ئازادی کوڕان لە هەولێر.
لەنێوان ساڵانی 1995-2010 لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا کاری کردووە، لەوانە: (گۆڤاری کاروان، گۆڤاری ڕامان، ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان، ڕۆژنامەی هاووڵاتی، ڕۆژنامەی ئاسۆ، گۆڤاری سردم العربي، ڕۆژنامەی
چاودێرچاودێر، گۆڤاری اشراقات کردیة).
لە ساڵانی 2003-2010 سکرتێر و پاشان بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری (سردم العربي) بووە لە
دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمدەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لە
سلێمانیسلێمانی، (28) ژمارەی لەو گۆڤارە دەرکردووە.
لە ساڵی
2008 بڕوانامەی ماستەری لە بواری ئەدەب و ڕەخنەی نوێدا لە بەشی زمانی عەرەبی کۆلێجی زمانی
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی بەدەست هێناوە. نامەی ماستەرەکەیشی بە ناونیشانی (شار لە چیرۆکەکانی جەلیل قەیسیدا؛ خوێندنەوەیەکی سایکۆسۆسیۆلۆژی) بە زمانی عەرەبی بوو.
لە ساڵی
2008 بووە بە مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی. لە ساڵی
2012 بڕوانامەی دکتۆرای لە بەشی عەرەبی، کۆلێجی زمانی هەمان زانکۆ بەدەست هێناوە، ناونیشانی تێزی دکتۆراکەی (گێڕانەوە لەنێوان ڕۆمان و مێژوودا لە سێینەی (وادی کوفران)ی ڕۆماننووس زوهدی داوودی) بووە، کە خوێندنەوەیەکی سۆسیۆمێژوویی. هەر لەو ساڵەدا پلەی زانستیی لە (مامۆستای یاریدەدەر)ەوە دەبێت بە (مامۆستا).
لە ڕێکەوتی
16-12-201116-12-2011 لەسەر بانگهێشتی گۆڤاری هاڤیبوون، لە زانکۆی ئازادی بەرلین لەکۆنفرانسی شەرەفنامە، ناسنامە و سەرچاوەی مێژووی کورد بەشداری کردووە و بابەتێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی (شەرەفنامە لەخوێندنەوەیەکی سۆسیۆمێژوییدا).
شایەنی باسە لە ڕێکەوتی
24-10-201524-10-2015 لە چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی ڕەوەندی کوردی لە بەرلین سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی عەلمانییەت لە هزری د.محەمەد ئەرکوندا.
هەروەها لە ڕۆژی
06-01-201706-01-2017 لەگەڵ د. لوقمان سیوەیلی و لەسەر داوای ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO توێژینەوەیەکیان بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی نووسی بە ناونیشانی (ڕەوشی هاوسەرگیریی پێشوەخت لە هەردوو کەمپی عەربەت و ئاشتی لە سلێمانی) و لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە ئامادەبوونی یانزە کەناڵی کوردی و عەرەبی پێشکەشیان کرد و ئامارەکانیان خستەڕوو، توێژینەوەکەش بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی لەلایەن ڕێکخراوی ناوبراو چاپ کرا.
لە ساڵی
2017 پلەی زانستیی لە (مامۆستا)وە دەبێت بە (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر).
هەروەها، لە ساڵی 1991ەوە ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردە. و ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە. ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی جیهانییە.
لە ساڵی
2011 تا
2018 سەرۆکی بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ بوو.
خاوەنی سى و حەوت پەرتووکی چاپکراوە لە بوارەکانی ئەدەب و وەرگێڕان و بابەتی فیکریدا.
ئێستا (2023) مامۆستایە لە بەشی کاری کۆمەڵایەتی لە کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی.
بەرهەمە چاپکراوەکانی
• ئەرکەکانی ڕێکخراوی لاوان؛ نووسینی: لینین؛ وەرگێڕانی بەناوی خوازراوی (هەڵگورد)؛ لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی خوێندکارانی کوردستان؛ بالیسان، ساڵی 1984.
• هۆنراوەییەتی دەق و هەنگوینی خوێندنەوە، (دەق و ڕەخنە)؛ چاپخانەی ڕەنج؛ سلێمانی؛ 2001.
•
بیری ڕەخنەیی هاوچەرخبیری ڕەخنەیی هاوچەرخ (کۆمەڵی وتاری وەرگێڕدراو)؛ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی؛ هەولێر؛2001.
• گفتوگۆ لەگەڵ ئەدۆنیس، منداڵی-شیعر-تاراوگە؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ چاپی یەکەم؛ 2001.
چاپی دووەم؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ 2008.
•
ئایین و عەلمانییەت و کۆمەڵگای مەدەنیئایین و عەلمانییەت و کۆمەڵگای مەدەنی؛ گفتوگۆ لەگەڵ د.محەمەد ئەرکون؛ سازدانی: هاشم ساڵح؛ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی؛ هەولێر؛ 2002.
•
لەنێوان بلیمەتی و شێتیدالەنێوان بلیمەتی و شێتیدا؛ نووسینی: هاشم ساڵح؛ پەرتووکی گیرفان ژمارە (23)؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ چاپی یەکەم؛ 2002.
چاپی دووەم؛ پەرتووکخانەی سۆران؛ هەولێر؛ 2004.
•
مەملەکەتی تیشکەکانمەملەکەتی تیشکەکان؛ کۆمەڵی چیرۆکی جەلیل قەیسی؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ 2002.
چاپی دووەم؛ لەبڵاوکراوەکانی ڕەخنەی چاودێر؛ 2014.
• عەلمانییەت و ئایین: ئیسلام-مەسیحییەت-خۆرئاوا؛ نووسینی: د.محەمەد ئەرکون؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ چاپی یەکەم؛ 2005.
چاپی دووەم؛ پڕۆژەی شەست پەرتووکی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان؛ 2009.
•
ئیسلام و گلۆبالیزمئیسلام و گلۆبالیزم؛ د.محەمەد ئەرکون؛ پەرتووکی گیرفان ژمارە(66)؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ 2005.
•
ئەزموونی خوێندنەوە، چەند لاپەڕەیەکی ڕەخنەییئەزموونی خوێندنەوە، چەند لاپەڕەیەکی ڕەخنەیی؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ 2006.
• ئیسلام و عەلمانییەت؛ د.محەمەد ئەرکون؛ سەنتەری لێکۆڵینەوەی فیکری و ئەدەبیی نما؛ هەولێر؛ 2007.
• شوناسی تەواونەکراو، داهێنان-ئایین-سیاسەت-سێکس؛ نووسینی: ئەدۆنیس؛ لە بڵاوکراوەکانی ڕەخنەی چاودێر؛ سلێمانی؛ 2008.
• نوێکردنەوەی ئەقڵی عەرەبی؛ نووسینی: ئەدۆنیس؛ پەرتووکی گیرفان زنجیرە (105)؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ 2009.
• سەرەتایەک لەبارەی سۆسیۆلۆژیای مەعریفە؛ بەڕێوەبەرایەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی؛ 2009.
•
فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەییفەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی و ڕەخنەیی؛ بەڕێوەبەرایەتیی چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی؛ 2011.
•
فەرهەنگی زاراوەکانی ئەدەب و زانستە مرۆڤایەتییەکانفەرهەنگی زاراوەکانی ئەدەب و زانستە مرۆڤایەتییەکان؛ ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە؛ سلێمانی؛ 2015.
• ئاشنابوون بە ئەرکون؛ پڕۆژەی سەد نامیلکەی فەلسەفی دەزگای ئایدیا بۆ فکرو لێکۆڵینەوە؛ سلێمانی؛ 2015.
• ڕەوشی هاوسەرگیریی پێشوەخت لە هەردوو کەمپی عەربەت و ئاشتی لە سلێمانی؛ بە هاوبەشی لەگەڵ د.لوقمان سیوەیلی؛ ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنمیەت CDO؛ سلێمانی؛ 2017.
• د.عەلی وەردی، وانەکانی ژیانم؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی؛ چاپی یەکەم؛ 2017.
چاپی دووەم؛ 2018.
چاپی سێیەم؛ 2019.
• د.محەمەد ئەرکون، دەربارەی عەلمانییەت و ئایین (هەڵبژاردەیەک لە بەرهەمەکانی ئەرکون)؛ ناوەندی ڕۆشنگەریی چاودێر؛ سلێمانی؛ 2018.
• لێکۆڵینەوەیەک لە سۆسیۆلۆژیای مەعریفە، تێزی دکتۆراکەی؛ عەلی وەردی؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی 2019.
• دادگاییکردنی ئەدەب؛ ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە؛ سلێمانی؛ 2019.
•
کەسایەتیی تاکی ئێراقیکەسایەتیی تاکی ئێراقی؛ د.عەلی وەردی؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی؛ 2019.
• لە دیمەشقەوە بۆ پاریس، بیرەوەرییەکانی هاشم ساڵح؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی؛ 2019.
• عەلی وەردی داکۆکی لەخۆی دەکات؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی؛ 2020.
•
سەرەتایەک دەربارەی سۆسیۆلۆژیای مەعریفەسەرەتایەک دەربارەی سۆسیۆلۆژیای مەعریفە؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی؛ 2020.
• سەرکێشیی یەکەمی ئەقڵ؛ فراس السواح؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی؛ 2021.
•
دوایین فریشتەدوایین فریشتە؛ ڕۆمان؛ فازل عەزاوی؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ 2021.
•
کوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەفکوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف، چیرۆکی ڕاستەقینەی پێنج ژنی کوژرا و لە هەرێمی کوردستان؛ پڕۆژەی هاوبەشی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییت cdo و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیای فیدراڵ؛ چاپخانەی کارۆ؛ سلێمانی؛ 2021.
چاپی دووەم؛ چاپخانەی کارۆ؛ سلێمانی؛ 2022.
• یادەوەریم لەگەڵ جۆرج تەرابیشی؛ نووسینی: هنرییت عەبودی؛ دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان؛ سلێمانی؛ 2021.
• زانستی جوانی، خوێندنەوەیەکی سۆسیۆئیستێتیکی بۆ جوانی و ناشیرینی؛ دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم؛ سلێمانی؛ 2023.
بە زمانی عەرەبی:
• نصوص کردية حديثة، قصائد وقصص مترجمة، الطبعة الاولى، دار سردم للطباعة والنشر، السليمانية، 2009
- الطبعة الثانية، من منشورات مهرجان galawej الثالث عشر في السليمانية، 2009.
• المدينة في قصص جليل القيسي، قراءة سايکو- سوسيولوجية، دار تموز
للطباعة والنشر، دمشق- سورية، 2011.
• ترجمة کتاب (سبعون نافذة متجولة) ، قصائد للشاعر شيرکو بيکه س، من منشورات مهرجان کلاويز السابع عشر في السليمانية، تشرين الثاني 2013.
• ثلاثية وادي کُفران للروائي الکردي زهدي الداوودي- دراسة سوسيوتاريخية، دار تموز للطباعة والنشر، دمشق، 2014.
• واقع الزواج المبکر في مخيمي عربت وآشتي للنازحين في السليمانية، بالاشتراک مع د.لقمان سيويلي، منظمة التنمية المدنية CDO ، سليمانية 2017.
• دراسات نقدية في السرد، خمسة بحوث في الرواية و السيرة (معدة للطبع) .
[1]
پەیوەندی
nawzadaa@yahoo.com
nawzad.aswad@univsul.edu.iq
009647701420909
nawzad aswad