چرۆسانە ئاواییەکە لە بێڵەواری شاری کامیارن لە سەر جادەی #کامیاران# - #مەریوان# لە بیست کیلومیتری کامیارانەوە هەڵکەوتووە. ئەم دێیە بە هۆی عەشیرەتی دڕۆییەوە ئاوەدان کراوەتەوە، مێژووییەکی نزیک 100 ساڵی هەیە، بەڵام پێشتر ئاوایی لەو بەر چۆمەکەی بەردێوە بووە کە ئێستا پێ دەڵێن دێکۆن. ئاوایی سەد ماڵ نابێ، زۆربەی هەرەزۆریشی لە بنەماڵەی دڕۆدی و گۆدەزی پێکهاتووە کە لە بنەڕەتدا یەکێکن. ئەم بنەماڵەیەش یەکێک لە بەناوبانگرترین عەشیرەتە بەگزادەکانی ئەو ناوچەیە بوون. گەورە پیاوانی ئەم عەشیرەتە لە کتێبی مێژووی لە نووسینی بابامەردوخی ڕۆحانی و محەمەد عەلی سوڵتانیدا ناویان هاتووە و شەجەرنامەکەیان لە چاوپ دراوە. چرۆسانە یەکێک لە یەکەم ئاواییەکانی ئەو ناوچەیە بووە کە قوتابخانەی تێهاتووە.
لە پێشدا یەکێک لە ماڵەکانی گوندیان کردبووە قوتابخانە، بەڵام ساڵی 52ی هەتاوی باشترین قوتابخانەی مودێرنی ئەو کاتەیان بۆ دێ دروست کرد. کە ئێمە یەکەم کەسەکان بووین گواسترایەنەوە نێو ئەو قوتابخانەیە. زۆربەی خەڵکی دێ، بێجگە لە چەند ماڵێک نەبێ، قسەرقاڵی مەڕداری و جوتیارین.
چۆمێکی گەورە بە ناوی چەم گەورە کە ئێستا بە داخەوە لەبەر بێ بارانی و بێ ئاوی وشکی کردووە. چڵ ساڵ لەمەوبەر چەندین کانی بەم ناوانە کانی چێیە، کانیەکەی فەتاح بەگ کانی و حەوزەکەی سڵێمان بەگ، کانی کێل، کانیەکەی بارام عەزیز بەگ. بەداخەوە بێجگە لە کانی کێل و کانی چێیە نەبێ ئەوانیتر هەموو وشکیان کردووە، دیارە ئەوانیش لە هاویناندا یان زۆر کەم دەبنەوە یان وشک دەکەن تاکوو بەهاری ساڵی داهاتوو. شوێنە بەناوبانگەکانی چرۆسانە بان تایلەکان، قەڵەگا، تەقتەق، کانی مەڵا، کانی چنار، دێکۆن، ماینەتاوە. بەردێوەر، نسارەکە. 'ناقڕەوڕەن.
کاتێک عەشیرەتی ئەم گوندە لە ناوچەکەدا دەسەڵاتیان هەبووە، چرۆسانە بووە بە پەناگایەک بۆ ئەو کەسانە کە بە هەر هۆیەکەوە لە دێ و گوندی خۆیاندا نەیانتوانیوە بژین. لەبەر ئاوەدانی و زەویوزار، خەڵکەکە هەموو سەرقاڵی جوتیاری بوون. کە شای ئێران شۆڕش سپی کرد ئەو کەسانە هاتبووەن چرۆسانە و کاریان دەکرد بوون بە خاوەنی زەوی و زاری خۆیان و بەو جۆرە دواتر بوونەتە بەشێک لە خەڵکی ئەوێ. زاراوەی دانیشتوانی چرۆسانە لەگەڵ تەواوی دێکانی ئەو ناوچەیەدا جیاوازی هەیە و دەتوانین بڵێن جۆرێک زاراوەی جافیان هەیە.
نزیکترین دێ بە چۆرسانەوە کاوانەیە کە تەنیا چەند کیلومیتر لێک دوورن و یەک قەبرستانیان هەیە و خەڵکەکەی بە زۆری خزم و دۆستن. دێی پشتەوە لۆنە کە بە لۆنی گەورە یان لۆنی سادات بەناوبانگە و یەکێک لە گەورە دێکانی بێڵەواره، لۆنی و چرۆسانەیی خزم و قەوم و قیلەی یەکترین. دێی خوارەی چرۆسانەش زیویەیە کە ئەوانیش خزمایەتیان لەگەڵ چرۆسانەییی هەیە.
لە سەرهەڵدانی شۆڕش گەلانی ئێراندا بێجگە لەچرۆسانە و پاڵنگان نەبێ هەموو دێکانی بێڵەوار سەر بە شا بوون و ئەم دوو گوندە لایەنگریان لە شؤڕش دەکرد، کە بەداخەوە دوای شۆڕش و هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی ئێران، نەک ئەم دوو گوندە هیچ قازنجیان نەکرد، بەڵکوو چەندین شەهیدشیان لێ کەوتەوە کە یەکەم شەهیدی چرۆسانە حاتەم درودی بوو کە ئەفسەرێکی تازە پێگەیشتوو بوو، ناوبراوە بە تاوانی لایەنگری لە مەجاهید خەڵکی ئێرانەوە تیرباران کرا.
خەڵکی چرۆسانە بە گشتی شۆڕش گێر بوون و 1 پێشمەرگەی کۆمەڵە و 6 لاویشیان پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون.