شارەدێیەکە سەربە شارۆچکەی #سۆران#ە. خەلیفان شارەدێیەکی جوانی و قەشەنگە دەکەویتە سەرریگای #هاملتۆن# وکەناوچەیەکی شاخاوی ودۆلیکی تەنگەبەرە وسرووشتی دەڤەرەکە هۆکاریکە بۆ جوانی و ڕازانەوەی شارەکە لە باشووری خۆرهەڵاتی شارەکە ڕووباریک لەکەربەلەوە هەلدەقولی بەناوجەرگەی شارەکە ڕەت دەبی وسەرچاوەی سەرەکییە بۆکشتوکال وخواردنەوەی ئاوی خەلیفان.
ناوی خەلیفان ئەو سەرچاوانەی کە باسی لە داتاشینی ئەم ناوە دەکەن. هیچ سەرچاوەیەکی باوەڕپیکراوی نووسراو لەبەردەست نییە تاکوو شیکاری ئەم چەمکە بکەن ئەم سەرچاوانەی کەباون لەناو جەماوەر بەشێوەی زارەکییە گوایە لە گەلیاوانەوە هاتووە یاخود ڕایەکی تر دەڵێت لە کاتی هاتنی لەشکری ئیسلام بۆدەڤەرەکە دووخەلیفەی لی نیشتەجی بووە کە بە دریژایی زەمان ئەم ناوە داتاشراوە بووەتە خەلیفان.
خەلیفان لە ساڵی 1963 بووەتە شارەدێ (95) کیلۆمەتر لە مەڵبەندی پایتەختەوە دوورە لەم گوندانەی خوارەوە پیک دیت کەژمارەیان (62) گوندە گەورەترین گوندیان (سریشمە)یە وبچووکترین گوندیشی دەشتی (لۆکە).
ڕووبەری گشتی شارەدێی خەلیفان :
ڕووبەری گشتی =205118 دۆنم
ڕووبەری شیاو بۆچاندن (دیم+بەروار)=33579
ڕووبەری دیم=30247
ڕووبەری بەراو= 3332دۆنم
ڕووبەری دارستانی دەستکرد= 80دۆنم
7\224 ملم لە01-12-2012 تاکوو 22-12-2012
4\107 ملم لە 01-09-2012 تاکوو 01-12-2012
1\332 ملم کۆی گشتی لە 01-09-2012 تا 22-12-2012[1]