زاهیر عەبدوڵڵا-شانۆکار
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (زاهیر عەبدوڵڵا خدر) ە، ساڵی 1958 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری #هەولێر# لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە تەیراوە تەواوکردووە، ساڵی 1972 کاتێک مامۆستا (سەباح عەبدولڕەحمان و تەحسین تەها) لە چالاکی قوتابخانەکان بوونە سەردانی ناوەندی جمهوری دەکەن و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی هەڵیدەبژێرن و لە شانۆی (ئەنجامی پۆل پەرستی) بەشدار دەبێت لە نووسینی حەمە کەریم هەورامی و دەرهێنانی سەباح عەبدولڕەحمان ئەمەش دەبێتە دەسپێکی کاری هونەری، ساڵی 1981 لەدوا قۆناغی ئامادەیی پیشەسازی بووە لەلایە ن ئەمنی هەولێر دەستگیر دەکرێت لەسەر ڕێکخستنی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) کە ئازاد دەکرێت لەخوێندن فەسڵ دەکرێت.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9613/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=زاهیر عەبدوڵڵا=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/9613/0009.JPG=KTML_Photo_End=
هونەرمەند لە پۆلی (5) ی سەرەتایی بووە لە چایخانە کاری کردووە پارەی ڕۆژانەکەی دەکردە دەخیلە و پەرتووکی پێدەکڕی، زاهیر عەبدوڵڵا هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (شیرین سابیر) کردووە، هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا بە بینینی فیلمە سینەماییەکان و دراما و شانۆگەرییە کوردییەکان سەرسام بووە و وای لێهات بێتە مەیدانی هونەر و یەکەم مامۆستای هونەرمەند (سەباح عەبدولڕەحمان) بووە، لە شانۆگەری (هەبوو نەبو) سەرەتا ڕۆڵی قوماشفرۆشی هەبووە جوانە مەرگ هونەرمەند ڕۆڵی (ئۆمەر چاوچنۆکی) بینیوە بەڵام مەرگ ڕێی پێنەدا بۆ تەلەڤزیۆن بەشدار بێت بۆیە لە شوێنی ئەو هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا ڕۆڵەکەی بینی ئەو ڕۆڵەی قوماشفرۆشیش هونەرمەند (قاسم عەزیز) بینی، دوای ڕاپەڕینی 1991 یەکەم بێژەری تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستان و دەستەی دامەزرێنەری ئەم تەلەڤزیۆنە بووە، ماوەیەک بەڕێوەبەری پەرتووکخانەی گشتی هەولێر -زەیتونە بووە
بەرهەمەکانی: (ئەنجامی پۆل پەرستی 1972) (خۆتان بگرن هات 1979) (هەبوو نەبوو 1980) (مالەی سەرگردەکە 1981) (محەمەد و سێوێ 1981) (سوورمەخان 1983) (گەڕەکەکەمان 1983) (قەڵای دم دم 1984) (خانەدان 1984) (ئاسکە 1985) (گوڵی نهێنی 1986) (ماڵی نوێ 1986) (خاتو کڵاوزەر 1987) (کۆلارە 1987) (کەونە دەرکە 1989) (گوڵاڵە) (قەرەج 1989) (مەڕانە 1989) (زولەیخا 1989) (بەرنامەی زووم زووم 1992 -1995) (کەوەکانی قەرەچوغ 1993) (بەرنامەی (بەرنامەی بەرنامە) لە تیڤی کوردسات/ شارەکەمان 2007) (شەوچرا) (حەسەنە فەندی) (سێ چاو) (هاوارێک لە حاجی قادری کۆیە)[1]