شارەبان یان شارەوان شارێکە لە باشووری کوردستان لە پارێزگای دیالە و دەکەوێتە نێوان بەغدا و #خانەقین#.
ڕوون نییە ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە چەند بەس دەبێت لەنێوان 150 هەزار و 250 هەزار بێت. هەمان لەگەڵ ژمارەی کورد لەم ناوچەیە. ماوەیەکی زۆر ئەم باوەڕە بەربڵاو بوو کە کورد تەنیا 5% دانیشتووانی شارەبانە بەڵام لە بڵاوکراوەکی ساڵی 2016 ئەلجەزیرە ڕاگەیاند کە کورد دەبێتە 20% دانیشتووانی شارەبان.
$کوردەکانی شارەبان بە فەیلی ناسراون و بە زاری کوردی باشووری دەدوێنن و لە مەزهەبی شیعەن.$
ناوی فەرمی ئەم شارە المقدادية یە.
لە ڕابردوودا زۆرینەی ئەم ناوچە کورد بوون. بە هۆی عەرەبکردنی شارەبان ناوی گۆڕدرا بۆ المقدادية ئەمەش لە پەنجاکان دەستی پێ کرد بوو. ئەمە گرینگە کورد بزانێت، کە لە سەرەتای درووستبوونی دەوڵەتی ئێراقیش دژایەتی بە کورد دەکرا و لە سەرەتادا ئامانجی ئێراق عەرەبکردنی ناوچەکانی کوردەکان بوو و ئەم کێشە ناگەڕێتەوە تەنیا بۆ شۆڕشی پێشمەرگە لە کاتی سەدام.
زێیەک (ڕووبار) بەم شارەدا دەڕوات بە ناوی شاخە. شاخە لەژێرزاراوەی فەیلی بە واتای زێ (ڕووبار) دێت. بەڵام بە هۆی عەرەبکردنی ئەم شارە جگە لە ناوی شارەکە، ناوی زێیەکەش گۆڕدرا بۆ بنهر المقدادية. لە پەنجاکان دەسەڵاتی ئێراق بۆ عەرەبکردنی شارەبان زۆر گەڕەکی نوێ درووستی کرد وەکوو النضال و العسکري و فلسطين هتد. و عەرەبی لەم گەڕەکانە نشتەجێ کرد. بەڵام کە بەعسییەکان لە ساڵی 1968 دەسەڵاتی ئێراقیان هەبووە، چەوسانەوەی کوردانی فەیلی بە شێوەکی دڕندە دەستی پێ کرد بوو، هەم لەبەر کوردبوونیان و هەم لەبەر شیعە بوونیان. 300 هەزار تا 500 هەزار کورد لە ناوچەکانی خانەقین، مەندەلی، بەدرە سپی، عەلی غەربی، شارەبان، کوت، عەمارە و بەغدا هتد. دەرکران لە خاکی خۆیان و چەند هەزار کوردیان لێ کوشتن.
شارەبان بەشێک لەو ناوچانە نییە کە دەکەونە ژێر مادەی 140 و لە ڕاستیدا ئەم ناوچانەیە لە لایە ڕامیاروانی کوردەکان زۆر ئیهمال کراوە.
بەس شارەبان شتێیەکی زۆر سەیری ماوە. تا ئێستا زۆرینەی لە عەرەبە هاوردە بەم شارە دەڵێن شارەبان نەک المقدادية و بە زێەیکە نەڵێن بنهر المقدادية بەڵکوو الشاخە. تا ئێستا دانشتوانی ئەم ناوچەیە ناوە کوردیەکە بەکار دەهێنن. ئەم شارە، بەو هەوڵدانی عەرەبکردنی، توانیوەتی تا ئێستا بە ڕادەیەکی کەم کوردبوونی خۆی بپارێزێت.
$بێگومان شارەبان وەکوو شار و شارۆچکەکانی دیکە بەشێکە لە کوردستان.$[1]