یەکێکە لەو شاخانەی کە ناوچەی نیمچە شاخاویەکان جیادەکاتەوە لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان، وە درێژ بوونەوەیەکە بۆ شاخی سەگرمە ئاڕاستەی درێژ بوونەوەکەی لە شاری (دەربەندیخان)ەوە بەرەو باشووری خۆرهەڵاتی ناوچەکەیە، وە درێژ دەبێتەوە بۆ کوردستانی ئێران و بەرزترین خاڵی ئەو شاخە (1573م)ە لە سەرو ئاستی دەریاوە، لێژی بەشی باشووری خۆرئاوای زۆرترە لە لێژی بەشی باکووری خۆرهەڵاتی، ئاڕاستەکەی بەگشتی باکووری خۆرئاواو باشووری خۆرهەڵاتە، کە یەکێکە لەو شاخانەی دروست بووە بەهۆی جموجوڵی (ئەلپی) کە زۆربەی نیشتووەکانی دەریای (تیسش)ی کۆنی پێچاوپێچ کردووە بووە بەهۆی دروست بوونی ئەم زنجیرە شاخانەی کوردستان.
وە ناوی زمناکۆ مانای چیە ؟:
سێ بۆچوون هەیە دەربارەی ناوی زمناکۆ :-
1) بۆچوونی مەلا عەبدول کەریمی مودەریس :- (زمناکۆ) بەمانای (زەمین ناو کۆ) دێت، واتە (زەوی ناو شاخ).
2) بۆچوونی مەلا سەعیدی زمناکۆی :- بەمانای (زەم کۆ) دێت، واتە
(شاخی سارد).
3) بۆچوونی سێهەم :- دەڵێت بە مانای (زێ ناو کۆ)دێت، واتە (ئاوی ناو شاخ).
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم مالپەرە بکەن
http://www.geocities.ws/zmnako79/