شارەدێی #سێوسێنان#، سەربە ناوچەی #قەرەداغ#ە لە پارێزگای #سلێمانی#.
لەگەڵ درووستبوونی شارۆچکەی قەرەداغ لە ساڵی 2007دا، شارەدێی سێوسێنان درووستکرا.
$ناو$
سێوسێنان ناوەکەی لە سەید حسێنانە و ھاتووە واتە دوو سەید حسێن بوون سەرەتا لە بەکربەو ژیاون دواتر ھاتونەتە قەمەرئاڵی دوای ماوەیەکیش ھاتوونەتە ئەم شوێنەی ئێستەی سێوسێنان و ئاوەدانیان کردووەتەوە.
$جوگرافیا$
شارەدێی سێوسێنان ھاوسنوورە لەگەڵ؛ لە باکوورەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی قەرەداغ، لە باشوورەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی قەرەداغ و شارەدێی شێخ تەویل، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی باوەخۆشێن، لە ڕۆژاواوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی قەرەداغ.
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (176کم2)ە لە (24٫7٪)ی شارۆچکەی قەرەداغ پێکدەھێنێت، و لە (0٫87٪) پارێزگای سلێمانی پێکدەھێنێت.
$مێژوو$
شارەدێی سێوسێنان مێژوویەکی کۆنی نییە، تاوەکوو ساڵی 2007 گوندی سێوسێنان و کەرتەکانی سەربە شارەدێی قەرەداغ بوون.
ھێنانە کایەی شارۆچکەی قەرەداغ لە ساڵی 2007دا لە کەرتەکانی شارەدێی قەرەداغ سەربە شارۆچکەی سلێمانی و دابڕاندنی لە شارۆچکەی سلێمانی و درووستکردنی شارەدێی سێوسێنان و خستنە پاڵ شارۆچکەی قەرەداغ.
$نەخشەی کەرتەکانی شارۆچکەی قەرەداغ$
قۆناغی دووەمی شاڵاوی ئەنفال لە 22-03-1988 تا 01-04-1988 ئەم پەلامارەش بۆ سەرناوچەکانی (شارۆچکەی قەرەداغ، شارۆچکەی بازیان، شارۆچکەی دەربەندیخان)بوو.
لە 22-03-1988 گوندی (سێوسێنان) بەسەختی و بە شێوازی بەعسیانە درایە بەر ڕاکێتی کیمیایی. بووبە ھۆی شەھیدبوونی زیاد لە (66) کەس و بریندار بوونی دەیانی تر لەناو شەھیدەکاندا (30)یان منداڵ بوون. لەم شاڵاوەدا:
ڕووخانی 80 گوند.
2241 خانوو.
لە کۆی 12254 کەس 5637 کەس بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن.[1]