ئەندامی باڵای حیزبی شیوعی ئێڕاق.
لەکاتی سەردانیکردنی بۆ دەزگای ئەمنی #کەرکووک# بە سیفەتی ئەندامی لیژنەی باڵای بەرە، ژەهر دەکرێتە ناو چایەکەیەوە و لە کاتی گەڕانەوەی لە کەرکووک بۆ #هەولێر#، لە نیوەی ڕێگادا کاریگەریی ژەهرەکە لەسەر تەندرووستی دەردەکەوێت و نیوەڕۆی 12-9-1978 لە نەخۆشخانەی کۆماری لە هەولێر بۆ هەتاهەتایە چاوەکانی لێکدەنێت و شەهید دەبێت. [1]