شارەدێی وەرتێ سەر بە شارۆچکەی ڕواندزە. ڕێژەی دانیشتوانی (2846) کەسن. وەرتێ وەک شارەدێ (ناحیە) لە 22-07-2008 دامەزراوە و ژمارەی گوندەکانی (17) گوندە دووری لە ناوەندی پارێزگای
هەولێرهەولێر 152 کم هەروەها دووری لە قەزاکانی دەوروبەری بەم شێو ەیەی خوارەوەیە:
1- شارۆچکەی
ڕواندزڕواندز : (36) کم
2- شارۆچکەی
سۆرانسۆران: (40) کم
3- شارۆچکەی
چۆمانچۆمان: (35) کم
4- شارۆچکەی
ڕانیەڕانیە : (30) کم
5- شارەدێی
قەسرێقەسرێ : (23) کم
6- شارەدێی
سەرکەپکانسەرکەپکان: (25) کم
هەڵکەوتەی جوگرافی شارەدێی وەرتێ :-
شارەدێی وەرتێ ناوچەیەکی شاخاویە دەوردراوە بەچەندین چیای بەرز وەک چیای کاروخ، زنجیرەچیای درەبی و زنجیرە چیای دیزلە وزنجیرە چیای شتاران.
شارۆچکەی چۆمان لە باکووری ڕۆژهەڵات و شارۆچکەی ڕواندز لە ڕۆژئاوا هەروەها شارۆچکەی سۆران لە باشووری ڕۆژئاوا و شارۆچکەی ڕانیە لە باکووری ڕۆژئاوا.
سروشتی وەرتێ زۆر دڵگیرە، لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییە گرنگەکانی باشووری کوردستان.
وەرتێ، بەهۆی شوێنە ستراتیژییەکەیەوە بە یەکێک لە ڕێڕەوە گرنگەکانی
قەندیلقەندیل و دۆڵی شاوری دادەنرێت. هەربۆیە فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک بەردەوام دەوروبەری بۆردوماندەکەن.