نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
دێدەوانی یاقوب- نووسەر
ناوی تەواوی (دێدەوانی یاقوب عەزیز) ە، ساڵی 1966 لەگوندی (#حەسەن موتریب#) لە بناری دێدەوان لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە، بەهۆی شەهید یاسین ی برای خولیای خوێندنەوەو نووسین بووە کە شەهید یاسین تاکە کەس بووە لە گوندەکە کتێبی خوێدۆتەوەو وشیعری نووسیوە، ساڵی 1977 کە گوندەکەیان تێکدرا سێجار حاجی یاقوب ی باوکی لەلایەن ئەمنی قوشتەپەو ئیستخباراتی هەولێر دەستگیر کرا جارێکیش شەهید یاسین لەلایەن ئیستخبارات دەستگیرکرا، پاشان هاتوونەتە هەولێر لە گەڕەکی باداوە و ماوەکیش لە گەڕەکی مەنتکاوە نیشتەجێبوون، 1987 هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو (خەدیجە) ی ئامۆزای کردووە و بوونەتە خاوەنی چوار کچ و دووکوڕ، بەڵام هەڵۆی کوڕی ساڵی 2013 بەڕووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کردووە، ساڵی 1984 دێدەوان بۆ ماوەی دوو مانگ لە ئەمنی هەوڵێر دەستگیر کراوەو ساڵی 1985 جارێکیتر هەر لە ئەمنی هەولێر دەستگیرکراوەو دوای چەند مانگ لە ئازارو ئەشکەنجە لە سەرەتای ساڵی 1986 لە دادگای سەورە حکومدراوە و براوتە بەشی ئەحکام خاسەی ابوغرێب، سەرەتای نووسینی بۆ هاوڕێی بەرنامە دەگەڕێتەوەو کەنامەی بۆ بەرنامەکانی ئێزگە و تەلەفزێۆنی کوردی دەنارد، شیعریشی دەنوسی و دوای ڕاپەڕینیش لە چەندان ڕادێۆ ڕۆژنامەو تیڤی کاری کردووە وەک پەیامنێرو پێشکەشکەر لەوانە (ڕۆژنامەی هەڕێم - کوردستانی نوێ - ڕادێۆی دەنگی هەولێر - ڕادیۆی دەنگی گەلی کوردستان - تیڤی گەلی کوردستان کەناڵی هەولێر وکۆێە و سلێمانی - تیڤی ڕەسەن، نۆ پێشانگەی بەردی سروشتی گوزارشت داری کردۆتەوە لە شارەکانی کوردستان، خاوەنی دەیان پێشەنگەی کەلەپوڕی و هەزاران وتارو بابەتە لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکان.
سێ کتێپی چاپکردووە: (دەستەواژەکانی مرۆڤ (3300) پەندە لەبارەی جەستەی مرۆڤ 2001) (ژنناسی لەپەندی کوردیدا 2007) (تەمەنێکی گوڵبەرهەم لە نێوان بیست و دووبەهاردا 2017)،
[1]