ناو: سەرفراز
نازناو: سەرفراز نەقشبەندی
ناوی باوک: عەلی
ساڵی لەدایکبوون: 1952
ڕۆژی کۆچی دوایی:
10-02-202310-02-2023
شوێنی لەدایکبوون:
ئامێدیئامێدی
شوێنی کۆچی دوایی: ئەڵمانیا
ژیاننامە
سەرفراز عەلی نەقشبەندی لە ساڵی
1952 لە شارۆچکەی بامەڕنی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای
دهۆکدهۆک لەدایکبووە و لە ڕۆژی 10-02-2023 لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
نەقشبەندی یەکێک بوو لە ژنە ڕۆژنامەڤانە پێشەنگەکان لە کوردستان بەر لە ڕاپەڕین، دوای ڕاپەڕین ماوەیەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی وڵات بوو لە
هەولێرهەولێر. لە چەند ڕۆژنامەیەکی دیکەش کاری کردووە و نووسیویەتی.
یەکەمین ئافرەتی کورد بوو لە هەرێمی کوردستان، کە خاوەنی (ئیمتیاز و سەرنووسەری) ڕۆژنامە بووە.
- مامۆستای پەروەردە و نووسەر و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ و ئافرەتان بوو.
- لە بنەماڵەیەکی ئایینی و ڕۆشنبیر و کوردپەروەر لە دایکبووە و هەموو قۆناخەکانی خوێندنی سەرەتایی لە شاری دهۆک و خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی لە شاری بەغدا تەواوکردووە.
- لە ساڵی
1980 کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری لە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
- وەکوو مامۆستا و فەرمانبەر لە شارەکانی هەولێر و
سلێمانیسلێمانی بەردەوام بووە لە خزمەتکردن.
- لە ساڵی
1996 ڕووی لە دەرەوەی وڵات کردووە.
- لە ساڵی
1998 بڕوانامەی دبلۆمی لە بواری ڕۆژنامەوانی لە وڵاتی لوبنان بەدەستهێناوە، دواتر لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێبووە.
_ لە ساڵی
1992 سەرنووسەری ڕۆژنامەی وڵات بوو.
- سەرەتا بە نووسینی چیرۆک دەستی پێ کردووە و دواتر ڕۆمانی نووسیوە و بڵاویکردووەتەوە، ئەو پەرتووکێکی لەسەر ئەدەبی منداڵان بە زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی نووسیوە و بڵاوکردووەتەوە.
- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی دۆستایەتی کورد و ئەڵمانی بوو.
- ماوەیەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستان ڕاپۆرت بووە.
- ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد بوو.
- ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بوو.
[1]