بەڕێوەبەری سەتەلایتی نەورۆز تی ڤی [1]
ئازاد ئەرگوشی (ئازاد سەعید عەبدولوەهاب)
لەدایکبووی: 1964 ئەرگوش، #مێرگەسوور#
ئاستی خوێندن: دبلۆم لە بەشی ئابووری لە وڵاتی ئێران دەستپێک: 1992
کارنامەی سیاسی و ڕۆشنبیری:
لە دوای نسکۆی ساڵی (1975)ەوە لەگەڵ خانەوادەکەی ئاوارەی شاری ئەسفەھان لە وڵاتی ئێران دەبن.
لە ساڵی: (1992) دەگەڕێتەوە کوردستان. لە هەر یەکە لە تەلەڤزیۆنی کوردستان و دواتر کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئاسمانی کوردستان کاری کردووە.
بەرهەم و چاپ کراوەکانی:
تەمبوور، چیرۆک، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەی ڕۆشنبیری، هەولێر، 2007
جوانترین مردن، چیرۆک، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوکردنەوە، چاپی دەکەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر، 2008 [2]