ڕادیۆیەکی ڕۆشنبیری گشتی ئەهلی یە، لە ڕێکەوتی 28-09-2009 بە ژمارە 1568 لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆلەتی یاسایی وەرگرتووە.
پەیامی ڕادیۆ هەولێر (گرنگی دان بە هونەری گورانی و موزیک)
ڕادیۆ هەولێر لەسەر شەپۆلی FM بە فریکوانسی MHz 90.7 لە ڕێکەوتی 25-08-2009 دەستی بە پەخشی تێست کردووە.
سنووری پەخشی هەولێر ڕادیۆ جگە لە هەولێر دەگاتە شارۆچکە و شارەدێکانی دەورو بەرو بگرە چەند شارۆچکە و شارەدێیەکی پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی و کەرکووک.
لە کاتژمێر 7:30 ی سەر لە بەیانی تا 12:00 ی شەو پەخش بەردەوامە.
ڕادیۆ هەولێر ڕادیۆیەکی میوزیکالی گەنجانەیە تیایدا گۆرانی و میوزیکی ئاست بەرزی کوردی و وڵاتانی دراوسێ پەخش دەکرێت.
بیسەران و دوستانی ڕادیؤ هە ولێر دەتوانن لە ڕێگەی لینکی www.hawlerradio.com بە شێوەی ڕاستەوخۆ گوێ بیستی بن.
http:--www.facebook.com-hawlerradio