ئاسۆ مامەند ئیسماعیل
ئاسۆ ناسراو بە هەڵۆ، ڕۆژی 04-01-1966 لە گەڕەکی (ئیبراهیم پاشا)ی
سلێمانیسلێمانی لە دایکبووە.
سەرەتای ساڵی
1981 پەیوەندیکردووە بە ڕێکخستنەکانی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پۆلی شەهید فەرهاد- کەرتی شەهید ئاری سەربە هەرێمی 5ی قەرەداغ بەناوی نهێنی (هۆزەر)، لەبەر هۆی سیاسی وپەیوەندیی بەڕێکخستنەوە نەیتوانییەوە پۆلی دووەمی ناوەندی تەواوبکات و لە ساڵی
1983 بووە بەپێشمەرگە لەبارەگاکانی سەرکردایەتی ناوەندی شۆڕشگێڕان، لەپێشمەرگایەتیشدا نازناوی (هەڵۆ) ی پێدراوە.
لەپێشمەرگایەتیشدا چەندین پلە و ئەرکی پێ سپێردراوە، دوای ڕاپەڕین بەردەوام بووە لە ڕیزەکانی یەکێتیدا تا ئێستاش، ساڵی
1993 لەچوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە لەهۆبەی هەواڵگری بەفەرماندەی سریە و پلەی نەقیب دامەزراوە، لەگەڵ کۆمەڵێک کادری دیکە ناوەندی هەواڵگری سلێمانی-یان دامەزراند و بۆخۆی بووەتە جێگری بەڕێوەبەری ناوەندو پەیوەندییەکانی هەواڵگری سلێمانی تا کۆتایی ساڵی 1995، پاشان لەسەر داوای خۆم گوازراوەتەوە بۆ مەڵبەندی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەئەوروپا، ئێستاش لەئەڵمانیا نیشتەجێیە و کاری ڕێکخستن دەکات، هەروەها لێپرسراوی لیژنەی باکووری ئەڵمانیای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانە.
بەرنامەی لەمەتەرێزەوە بەمیوانداری ئاسۆ مەمەند پێشمەرگەی دێرین بەشی یەکەم