=KTML_Bold=ژیاننامەی مامۆستا جەمال بابان=KTML_End=
جەمال عەبدولقادر عەزمی بابان، ساڵی 1927 لە #سلێمانی# لەدایک بووە.
هەر لەوێ قۆناغەکانی خوێندنی تا دواناوەندی بڕیوە.
1950 کۆلێجی حقووقی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە.
وەزیفەکانی بەڕێوەبەری شارەدێ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، سەرۆکی شارەوانی، ئەمینی گشتیی کۆڕی زانیاریی کورد و بەڕێوەبەری دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی لە بەغدا دیون.
1976 بە داوای خۆی خانەنشین بووە و خەریکی پارێزەری بووە تا 2015.
یەکەم سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد بووە 1970.
- لە ژمارە 14-35 سەرۆکی نووسینی گۆڤاری “بەیان” بووە..
-1972 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی “یانەی سەڵاحەدین”ی لە بەغدا دامەزراندووە.
-2005 “سەنتەری ڕۆشنبیریی بابان”ی لە سلێمانی دامەزراندووە.
-1968 کە سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بوو، شارەوانی بە هیممەتی ئەو گۆڤاری “سلێمانی”ی دەرکردووە.
-2006 بووە خاوەندی ئیمتیازی گۆڤاری “بابان” کە تا ئێستا دەردەچێ.
$- بەرهەمەکانی:$
1. خانزاد- چیرۆک، 1957.
2. پەڵەهەورێکی چڵکن، چاپخانەی المعارف- بەغدا، 1958.
3. سەی کەڵەک- چیرۆک، دار الجاحظ- بەغدا.
4. مامەیارە، چاپخانەی دار الجاحظ- بەغدا، 1973.
5. خەڕەکە شکاوەکە، چاپخانەی الحوادث- بەغدا، 1989.
6. هەندێک داوەریی بەناوبانگ، چاپخانەی کۆڕی زانیاریی کورد- بەغدا، 1981.
7. سلێمانی شارە گەشاوەکەم، 4 بەرگ (بەرگەکانی 1-2، چاپخانەی دار اکحریة- بەغدا، 1992، 1998) ، (بەرگەکانی 3-4، دەزگای سەردەم- سلێمانی، 2000، 2002) .
8. بابان في التاریخ ومشاهیر البابانیین، مطبعة الحوادث- بغداد، 1993.
9. أعلام کرد العراق، جزءان، السلێمانیة، 2006.
10. یاداشتنامەی ژیانم، سلێمانی، 2007.
11. گەشتێک بە ناخی تەمەندا، دەزگای سەردەم- سلێمانی، 2007.
12. أصول أسماء المدن والمواقع العراقیة، 3 أجزاء (ج1، مطبعة المجمع الحلمي الکردي- بغداد، 1976؛ ج2، مطبعة الشهید آزاد هورامي- کرکوک، 2006؛ ج3، مطابع الوقف الحدیثة- بغداد، 2013) .
13. واقع کرکوک، دار آراس- أربیل، 2012.
14. بابان لە مێژوودا و گەورەپیاوانی بابان، ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە- سلێمانی، 2018.
$ئەم پەرتووکانەی ئامادەکردووە و لەچاپ داوە:$
- خاڵە ڕەجەب، ترش و شیرین، چاپخانەی کامەرانی- سلێمانی، 1969.
- جەمیل صائیب، لە خەوما، چاپخانەی کۆڕی زانیاریی کورد- بەغدا، 1975.
-کاکینە و مستەفا صائیب، قسەی نەستەقی پێشینان.
-مذکرات علي کمال عبدالرحمن، مطبعة شرکة اکخنساء- بغداد، 2001.
- عەبدولقادر قەزاز، پەند و ئامۆژگاری و هەندێک بابەتی تر، چاپخانەی شرکة الخنساء- بەغدا، 2002.
کۆمەڵێکی زۆر وتار و نووسینی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی سەردەمی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە.
ڕۆژی #08-09-2023# لە سلێمانی کۆچی داویی کردووە. [1]