ڕەمزی نافیع ڕەشید سیمبۆل و ناوێکی دیار لە مێژووی کورد و شاری #هەولێر#
ڕەمزی ساڵی 1917 لە شاری هەولێر لە بنەماڵەیەکی خانەدان و خواپێداو لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە هەولێر تەواوکردووە، بۆ خوێندنی ئامادەیی چووەتە #کەرکووک# و ساڵی 1937-1938 پێنجی زانستی لە بەغدا تەواو دەکات و ناوی بۆ ئەزموونی بەکالۆریۆس دەردەچێت، بەڵام بە بڕیارێکی کتوپڕ ڕوودەکاتە بەیرووت و ساڵی 1939 لە زانکۆی ئەمریکی دوای دووساڵ خوێندن پلەی (فرێشمان) ی پێ دەبەخشرێ، پاشان کۆلیجی ڕۆبەرت لە ئەستەمبۆڵ تەواودەکات.
=KTML_Bold=ئۆپەراسیۆنی ماموت 1943=KTML_End=
ساڵی 1942 ئەڵمانیا بەهۆی فراوانی بەرەی شەڕەکانییەوە، زۆر پێویستی بە وزە بوو بۆیە ئاڕاستەی هێرشکردنی بۆ ڕووسیا، بەرەو شاری مایکۆب و گرۆزنێ و باکۆ گۆڕی.. هێرشی برد تا دەست بەسەر بیرە نەوتەکانی ئەو ناوچانەدا بگرێت، لە باکووری ئەفریقاش فەرماندەی ئەڵمانی بەناوبانگ ڕۆمل تا سنووری میسر ڕۆیشتبوو، کوردستان دەکەوێتە نێوان ئەم دوو جوگرافیایەوە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/10226/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=گۆڕی ڕەمزی نافیع=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=گۆڕی ڕەمزی نافیع=KTML_ImageCaption_End=
لەو سەردەمەدا، گۆتفرید یۆهانس میولەر پڕۆژەیەکی ئامادە دەکات بۆ موخابەراتی ئەڵمانی دەربارەی ناردنی چەند کەسێک بۆ کوردستان تاوەکوو کورد هانبدەن دژی ئینگلیز و ڕاپەڕین بکەن و دەستبگرن بەسەر بیرەنەوتەکانی کەرکووک و موسڵدا.
میولەر خۆی ساڵی 1936 سەردانی کوردستانی کردبوو پێشتر #شێخ مەحمود#ی ناسیبوو هەروەها لەگەڵ #شێخ لەتیفی حەفید#دا سەردانی ناوچەی پشدەری کردبوو و ئاغاکانی ئەوناوەی دەناسی، ئەمە وایلێکرد خۆی وەک شارەزا لە کاروباری کورد خۆی بە مخابراتی ئەڵمانی بناسێنێت، ساڵێک دوای هاتنەوەشی پەرتووکێکی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی (خۆکوتانە ناو کوردستانی داخراو) پەرتووکەکە کراوە بە کوردی لەدەزگای ژین لە #سلێمانی# چاپکراوە.
ئۆپەراسیۆنەکەی میولەر بەناوی شێخ مەحمودەوە بوو بەڵام بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت، چەند پیتێکیان لێ لادا بوو mahmut=mamumut ماموت.
دەبوایە لەم ئۆپەراسیۆنە نهێنییەدا کوردێکیان لەگەڵدا بێت چونکە بێ کورد نەدەکرا بۆیە لەکەسێک دەگەران، ئەوەبوو گەنجێکیان دۆزۆەوە بەناوی ڕەمزی نافع ڕەشید ئاغا کە لە بنەماڵەی ڕەشید ئاغا بوو (کاپتن های) لە پەرتووکی دووساڵ لە کوردستان باسی دەکات وەک بەهێزترین پیاوی هەولێر و دژ بە ئینگلیز.
ئەندامانی تری ئۆپەراسیۆنە (جۆرج کۆنیچنی) و (هۆفمان) ناوێک دەبن کە تەنیا لەبەر فارسی زانین بەشداری دەکەن.
ڕەمزی نافع ڕەشید ئاغا ئەندامی حزبی هیوا دەبێت و ساڵی 1939-1940 لە زانکۆی ئەمریکی لە بیروت دەخوێنێت و دوایی دەگەڕێتەوە هەولێر و دەچێت بە مەبەستی خوێندن لە تورکیا دەیەوێت لە (ڕۆبەرت کۆلێج) وەربگیرێت، لەو کاتەدا جاسوسێکی ئەڵمانی پێی دەڵێت بۆ ناچیت لە ئەڵمانیا بخوێنیت؟ ئەویش ڕازی دەبێت، ئەو نازانێت کە ئەڵمان بەتەمای چین، لەوێ پێی دەڵێن ئێمە بەتەمای کردەوەیەکی وان بۆ کورد و (میولەر) پێی دەڵێت من وەعدم لە (هیتلەر) وەرگرتووە کە دەوڵەتی کوردی دابمەزرێنین بەڵام ئەمە تەنیا بۆ ئەوە بوو کە ڕەمزی ڕازی بێت و نەڵێت نا، لەو ماوەیەدا نزیکەی 6 مانگ خۆیان بۆ کردەوە کە ئامادە دەکەن ڕەمزی 4 مانگ لەگەڵیان دەبێت، لەوێ جلی کوردی بۆ خۆیان دەدوورن و ئاڵایەکی کوردستانیش درووست دەکەن وەک ئەم ئاڵایەی خۆمان بووە ئێستا و پێش ڕۆژێک لە هاتنیان بۆ کوردستان بەرزی دەکەنە وە لەبینایەی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانی.
دوایی بە فڕۆکە دێن بۆ ئۆکرانیا و لە دوورگەی (قرم) شەوێک دەمێننەوە و دواتر بەرێدەکەون بۆ کوردستان، کە دەگەنە کوردستان لەجیاتی ئەوەی لە ناوچەی پشدەر بەپەرەشووت خۆیان هەڵدەن لەنزیک تل کیف لای موسڵ خۆیان هەڵدەدەن کە 200کم لە ئامانجیان دوورە لەوێوە دەبێت بەپێ بڕۆن بۆ هەولێر. [1]
کە دەگەنە هەولێر، هەموو پۆلیس و سوپای ئینگلیز بەدوایانەوە دەگەرێن، چونکە پەرەشووت و هەموو سندوقی چەک و پارە و شتوومەکەکانیان کەشف ببوو، ماڵی ڕەمزی ناتوانن داڵدەیان بدەن، دەچن بۆ گوندێکی ماڵی مامی لە #بنەسڵاوە# و لە ئەشکەوتێک خۆیان حەشار دەدەن و دوایی لەگەڵ قاچاغچییەک ڕێکدەکەون کە بیانبات بۆ تورکیا بەڵام ئەو خەبەریان لێ دەدات چونکە پارەی پاداشتی حکومەت بۆ ئاشکراکردنیان زۆرتر بووە.
ئەوان لە 17-06-1943 هاتنە کوردستان و لە 29-06-1943 دەستگیرکران و براون بۆ هەولێر و موسڵ و میسر و تا جەنگ تەواو بوو، میولەر و هۆفمان و کۆنێچنی ئازادکران، ڕەمزی حوکمی ئیعدامی بۆ دەرچوو و دوایی حوکمەکەی بوو هەتاهەتایی کەمکراوەیە و لە 1946 بەهۆی نەخۆشی دەروونییەوە ئازادکرا و لە ساڵی 1949 بە 32 ساڵی کۆچی دوایی کرد. [2]