ناوی تەواوی مارف عەبدولقادر مارف ئەحمەد ئاغا ڕەسوڵ ئاغای خەزنەدار-ە، لە 01-11-1930 لە شاری #هەولێر# لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری هەولێر و ئامادەیی لە شاری #کەرکووک# تەواوکردووە.
بنەماڵەکەیان خەڵکی #سلێمانی#یە و دوای جەنگی جیهانیی یەکەم چوونەتە هەولێر.
ساڵی 1952 دەبێتە مامۆستای سەرەتایی و پاشان دەبێتە فەرمانبەر بەپلەی نووسەر لەبەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ئەوکاتە تا ساڵی 1957.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/10248/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=مارف خەزنەدار=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/10248/0009.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1957 خوێندنی زانکۆی تەواوکرد لە کۆلێژی ئاداب لە بەغدا و بەکالۆریۆسی لە زمانی عەرەبی بەدەستهێنا و بووە مامۆستای زمانی عەرەبی. لە ئاداری 1960 پەیوەندیی بە البعثة العلمیة العراقیة کرد و بۆ ماوەی نۆ مانگ بوو بەخوێندکار لە مۆسکۆ، پاشان لە شاری سانت پترسبۆرگ نیشتەجێبوو بووە خوێندکاری خوێندنی باڵا لەبەشی لێکۆڵینەوەی کوردی لە پەیمانگای دیراساتی ڕۆژهەڵات سەر بەئەکادیمیای زانستی ڕوسیا و بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێنا، لەکۆلێژی ڕۆژهەڵات لە زانکۆی سانت پترسبۆرگ بڕوانامەی دکتۆرای بەکۆی دەنگی لیژنەی گفتوگۆ بەدەستهێنا لە ساڵی 1963. ساڵی 1968 بووە مامۆستا لەبەشی کوردی زانکۆی بەغداو هەڵبژێردرا بەسەرۆکی ئەو بەشەو تیایدا بەردەوامبوو.
لە 1973 دا ناونیشانی مامۆستای یاریدەدەری وەرگرت.
لە 1979 دا ناونیشانی مامۆستای بەپلەی پرۆفیسۆر وەرگرت.
ساڵی 1973 بەشی کوردیی لەکۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغدا دامەزراند.
لە دوایین وێستگەی ژیانی ئەکادیمی، لە ساڵی 1981 لە بەشی کوردی زانکۆی بەغدا خانەنشین دەبێت.
وەکو نووسەرو سەرنووسەر لە چەند گۆڤارو ڕۆژنامەیەکدا کاریکردووە.
32 پەڕتووکی چاپکراوی هەیە لەنووسین و وەرگێڕان و لێکۆڵینەوەو بواری خوێندن، لەگرنگترین ئەو چاپکراوانە مێژووی ئەدەبی کوردییە، کە لەحەوت بەگ پێکهاتووە.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئێراق بووە.
لە ساڵی 1960 ەوە ئەندامی یەکێتیی ڕۆژنامەنووسانی جیهان بووە.
ئەندامی کارای کۆڕی زانیاریی کوردستان بووە.
لە 25-10-2010 لە هەولێر بە نەخۆشیی دڵ کۆچی دوایی کرد. [1]