سوبحی محێدین بەهرام، ساڵی (1933) لە ناوچەی داودە لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە
کەرکووککەرکووک تەواوکردووە، ساڵی (1958) بەشی فیزیای کۆلێجی خانەی مامۆستایانی باڵا (دار المعلمین العالیة) ی تەواوکردووە، هەر ئەو ساڵی لە کەرکووک بە پیشەی مامۆستایی دامەزراوە، لە (1951) پەیوەندی بە ئیخوانەوە کردووە و چەند پۆستی جیاوازی لە لقی کەرکووکی ئیخوان وەرگرتووە، لە سەردەستی ناوبراو ساڵی (1960) ڕێکخستنی ئیخوان گەیشتۆتە
هەڵەبجەهەڵەبجە، ساڵی (1970) وازی لە ئیخوان هێناوە، لەو ساڵەدا پەیوەندی بە
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لێپرسراوی پەروەردەی کەرکووک و
خانەقینخانەقین بووە، دوای نسکۆ وازی لە کاری سیاسیی هێناوە، حکومەتی ئێراق نەفی کردووە بۆ کەربەل او ماوەی (13) ساڵ لەوێ ماوەتەوە، لە
هەولێرهەولێر نیشتەجێ بووە.
لە ڕێکەوتی
12-01-202012-01-2020 هەر لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.