ساڵی (1953) لە گوندی کانی کەوەی شەمێران لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتاییو ناوەندیو دواناوەندی ئیسلامیی لە هەڵەبجە تەواو کردووە، ساڵی (1977) کۆلێجی شەریعەی لە بەغداد تەواو کردووە، ساڵی (1979) بە مامۆستای دواناوەندی لە دەربەندیخان دامەزراوە، لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوەوە پەیوەندی بە کاری ئیسلامییەوە کردوە، دووجار لەلایەن بەعسەوە لەسەر کاری ئیسلامیی دەستگیرکراوە، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامیی لە (06-02-1994)، ئێستا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانە.