لە سالی 1964 لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری کۆیە تەواو کردووە، لە ساڵی 1989 بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی ئەندازیاری - بەشی ئەلەکترۆنی لە زانکۆی سەڵاحالدین هێناوەتەوە. ماجستەری لەسەر پەیوەندیە ئەلەکترۆنیەکان و تۆری ئینتەرنیت لە زانکۆی (ساوس بانک) لە لەندەن هێناوەتەوە.
لە ساڵی 1980وە پەیوەندی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووەو، چەندان سال لە زانکۆ دورخراوەتەوە لەبەر جموجۆلی سیاسی. لەسالی 1986 گیراوە و حوکمی تا هەتایەی دراوە و لە بەندیخانەی ئەبو غرێب بۆ ماوەی 2 سال و 4 مانگ لە زیندان ماوەتەوە. لە ناو شاردا بەشداری چەندان چالاکی دژ بە ڕژێمی بەعسی کردوە.. دوا پلەی ڕێکخستنی پێش گیرانی لە سالی 1986 ئەندامی ڕێکخراوی هەولێری کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە. لە سالی 1991 تاکو سالی 1993 بەرپرسی لقی زانکۆ و هاولێری کۆمەلەی خویندکاران و لاوانی کوردستان بووە. ئەندامی کۆمیتەی بالای (دەزگای کرا بۆ ئاوەدان کردنەوەی کوردستان) بووە. ئەندامی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان و دواتر ئەندامی مەکتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی یەکییتی نیشتمانی کوردستان بووە. لە سالی 2003 بوەتە بەرپرسی ڕێکخستنەکانی یەکییتی لە بەریتانیا و دواتر بوەتە ئەندامی لیژنەی بالای ڕێکخستنەکانی دەرەوەی (ی.ن.ک) و لە سالی 2011 بوەتە جێگری بەرپرسی ڕێکخستنەکانی دەرەوەی یەکییتی نیشتمانی کوردستان.