ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان
دکتۆر سەباح محەمەد بەرزنجی
لە گوندی نەوێ لە بناری #شارەزوور# ساڵی 1968 لە دایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سەیدسادق تەواوکردووە.
ئامادەیی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە شاری سلێمانی تەواوکردووە ساڵی 1987.
بەکالۆریۆسی فیقهی ئیسلامی 1993 و ماستەری فیقهﮪ و یاسای ئیسلامی 1996 بەدەستهێناوە.
سەرەنجام دکتۆرای فیقﮪ و بنەماکانی یاسای ئیسلامی 2001 لە کۆلێژی ئیلاهیاتی زانکۆی تەهران بە دەستهێناوە.
سەرپەرشتی چەند نامەی ماستەری کردووە و ئەندامی لیژنەی گفتوگۆی چەند نامەی تریش بووە.
چەند باس و لێکۆڵینەوەو بابەتی لە گۆڤارە جیاجیاکاندا بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=چەند دانراوێکی هەیە بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و فارسی، لەوانە:=KTML_End=
بابەتە کەلامییەکان لە ئسوڵی فیقهی ئیسلامیدا (نامەی ماستەر، بە زمانی فارسی 1996)
سێ گۆشە نیگا 1998
اهم الفرق الاسلامية 1998
دینامیزمی فیقهی ئیسلامی لە مێژوودا (نامەی دکتۆرا، بە فارسی)2001
ظاهرة الارهاب وضرورة الحد منها 2004
تاریخ الفقە الاسلامي 2007
لە ئیحرامی ئەدەبدا 2007
[1]