عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید
لە ساڵی (2003)وە وەک وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی ئێراق بەرپرسی کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە سەرچاوە ئاوییەکانی ئێراق لەئاودێری و دابینکردنی ئاو بۆ مەبەستی پیشەسازی و شارەوانی و وزەی کارۆمائی بووە و سەرپەرشتی ئەو چاکسازیانەی کردووە لەو بوارەدا ئەنجام دراون. دکتۆر عەبدوللەتیف ساڵی 1944 لە #سلێمانی# لەدایک بووە و ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازەی شارستانی ساڵی 1968 لە زانکۆی لیڤەرپول و ماستەر لە ساڵی 1972 و دکتۆرا لە ساڵی 1976 لە زانکۆی مانچستەر. لەگەڵ زۆر ڕێکخراوی پەیوەندیدار بەکاری ئەندازەیی و گەشەپێدانی کشتوکاڵ کاری کردووە. پێشتر لە یەمەن و سعودیە بەڕێوەبەری پڕۆژەی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی UNFAOی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان بووە. ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی کۆنگرەی نیشتمانی ئێراقی INC و نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە لە بەریتانیا (1986) و وتەبێژی بەرەی کوردستانیش بووە. لە ساڵی (2003)وە وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی ئێراق بووە. [1]
لە #13-10-2022# پۆستی سەرۆککۆماری ئێراقی بەدەستهێناوە.[1]
لەتیف ڕەشید هاوژینی #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#، هاوەڵزاوای #مام جەلال#ە.