ڕۆژنامەی نوگرە سەلمان
=KTML_Bold=تێبینی: ژمارەکانی ئەم ڕۆژنامەیە هێشتا تەواو نییە و نەگەیشتوونەتە کوردیپێدیا!=KTML_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=10781&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە 0001ی نوگرە سەلمان=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=10781&document=0004.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە 0004ی نوگرە سەلمان=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=10781&document=0005.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە 0005ی نوگرە سەلمان=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=10781&document=0006.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە 0006ی نوگرە سەلمان=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=10781&document=0007.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە 0007ی نوگرە سەلمان=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=10781&document=0010.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە 0010ی نوگرە سەلمان=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=10781&document=0011.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ژمارە 0011ی نوگرە سەلمان=KTML_Link_External_End=
بەر لە (14) ساڵ، ڕۆژنامەی (نوگرە سەلمان) ، وەک بڵاوکراوەیەکی بواری جینۆساید لەلایەن (لقی #کەرکووک#ی ناوەندی هەڵەبچە بۆ پرسی ئەنفال - چاک، کە دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید - چاک) هاتە بڵاوکردنەوە.. بە ئامانجی دامەزراندنی ڕۆژنامەیەکی تایبەت بە بواری جینۆساید.
ژمارە (1) ی نوگرە سەلمان لە (2008-04-14) لە یادی (20) ساڵەی گەورە تاوانی ئەنفال بڵاوکرایەوە، لەلایەن ستافێک، کە پێکهاتبوون لە (عەلی مەحمود وەک خاوەن ئیمتیاز و ئیدریس حاجی سەعید وەک سەرنووسەر و هێمن حەسیب، بەڕێوبەری نووسین) و دەستەیەکی نووسەران، کە پێکهاتبوون لە (حمە سەعید زەنگەنە و شەهیدی قەڵەم سۆران مامە حمە) .
هەڵبژاردنی ناوی (نوگرە سەلمان) بۆ بڵاوکراوەکە، بە دوو ئامانج بوو، یەکەمیان؛ لەگەڵ قسەکردن لەسەر تاوانەکانی جینۆسایدی کورد، ئەم ناوە ئامادەیی هەیە و دیرۆکێکە لە تاوان.
دووەمیان؛ دەستگرتن بەم ناوە بە هاوشێوەی ناوی (ئەنفال) ، وەک ناسنامەیەک بۆ نەتەوەیەکی قوربانی تاوانەکانی جینۆساید، گرنگە و ڕەهەندی نیشتمانی و مێژوویی هەیە، وەک چۆن جوولەکەکان تا دونیا دونیایە، دەست بە ناوی (هۆلۆکۆست) ەوە دەگرن و کردوویانە بە ناسنامەیەکی نیشتمانی بۆ خۆیان و نەوەکانی ئاییندەیان.
لێی مەخابن لە پاش چوار ساڵ ونیو، لە (2012/8/1) ، ژمارە (9) وەک دوایین ژمارەی نوگرە سەلمان بڵاوکراویەوە... ئیدی بە دواییدا بەهۆی قەیرانە ناوخۆییەکان و دواتر ئیفلیجبوونی ڕێکخراوی چاک.. ڕۆژنامەکەش ڕاوەستا.
لە پاش (10) دانە ساڵ، جارێکی تر و بە هەمان ئەو دوو ئامانجەی له پێناویدا هاتە ئاراوە، (نوگرە سەلمان) دەستی بە بڵاوکردنەوە کرد، بۆ ئەو مەبەستەش یادی (34) ساڵەی تاوانی کیمیابارانی #هەڵەبجە#، کردە وێستگەی نوێی کارکردنی و ژمارە (10) ی لە (2022/3/16) لێی بڵاوکرایەوە.
بۆ بەرچاوروونی، لەگەڵ ئەوەی دەرچوونی ئەم ڕۆژنامەیە، سەرەتا بڵاوکراوەی لقی کەرکووکی ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید - چاک بوو، بەڵام لە وەرزی نوێیدا وەک ڕۆژنامەیەکی سەربەخۆ بڵاودەکرێتەوە.. تا ئەوەی لەگەڵ گۆڤاری تۆپزاوە و سایتی کوردۆساید، لەچوارچێوەی دامەزراوەیەکی نوێیدا ڕێک دەخرێتەوە.٫
نابێت بیرمان بچێت، (3) مانگ پاش دەرچوونی یەکەم ژمارەی (نوگرە سەلمان) ، ڕۆژنامەنووس سۆران مامە حەمە، کە یەکێک بوو لە دەستەی نووسەران و دامەزرێنەرانی بڵاوکراوەی (نوگرە سەلمان) شەهید دەکرێت.. هەر بۆیە تا ئەم بڵاوکراوەیە بەردەوام بێت، ناوی شەهیدی قەڵەم (سۆران مامە حەمە) لەسەر نوگرە سەلمان دەبێت وەک ئەندامێکی فەخری دەستەی نووسەران.
هاوکات وەک چۆن پێش ڕاوەستانی ڕۆژنامەکە له ساڵی 2012، ساڵانە تایبەت بە یادی شەهیدکردنی سۆرانی مامە حەمە، ژمارەیەکی (نوگرە سەلمان) بڵاودەکرایەوە، بە هەمانشێوە لەگەڵ دەستکردن بە بڵاوکردنەوەی (نوگرە سەلمان) ، ساڵانە لە یادی شەهیدکردنی سۆران، ژمارەیەکی تایبەت بڵاودەکرێتەوە.
=KTML_Email_Begin=hemin_h87@yahoo.com=KTML_Email_Between=hemin_h87@yahoo.com=KTML_Email_End=
=KTML_Email_Begin=topzawegovar@yahoo.com=KTML_Email_Between=topzawegovar@yahoo.com=KTML_Email_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/Topzawe=KTML_Link_Facebook_Between=پەیجی تۆپزاوە لە فەیسبووک=KTML_Link_Facebook_End=
=KTML_Link_External_Begin=http://www.kurdocide.co=KTML_Link_External_Between=سایتی کوردۆساید=KTML_Link_External_End=
=KTML_Tel_Type_Mobile= =KTML_Tel_Begin=009647701206912=KTML_End=
=KTML_Tel_Type_Mobile= =KTML_Tel_Begin=009647503931293=KTML_End=
هێمن حەسیب
بەڕێوبەری نووسینی
ڕۆژنامەی نوگرە سەلمان