ئامادەکردنی: بوار نورەدین
پێداچوونەوە و پێشەکی: پرۆفیسۆر عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ
تایپ و مۆنتاژ: بوار نورەدین
دیزاینی بەرگ: ئاسۆ مام زادە
چاپخانە: چاپخانەی شڤان
تیراژ: (800)
چاپ: چاپی یەکەم/ 2004 سلێمانی
ژمارەی سپاردن (711) ی ساڵی (2004) ی وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان
$دەربارەی پەڕتووک$
تایبەتە بە نووسینی بیبلۆگرافیای ئەو پەڕتووکە فۆلکلۆرییە کوردییانەی کە بە زمانی کوردی لەماوەی نێوان ساڵانی 1860 - 2004 نووسراون و بڵاوکراونەتەوە. لەم بیبلۆگرافیایەدا جگە لەوەی کە بەشێوەیەکی زانستیی زانیاری سەبارەت بە: ناوی پەڕتووک، ناوی نووسەر، چاپ و شوێنی چاپی پەڕتووکەکان خراوەتە ڕوو، ناوەرۆکی پەڕتووکەکانیش نووسراوەتەوە و خوێنەر بەئاسانی دەتوانێت بەدوای ئەو بابەتانەدا بگەڕێت کە لە پەڕتووکەکەدا خراونەتە ڕوو.