ساڵی 1954 لە گوندی #سووتوو#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە. ساڵی 1958 خێزانەکەی دێنە باشووری کوردستان. لە شارۆچکەی #چوارتا# نیشتەجێ دەبن.
ساڵی 1974 دەبێت بە پێشمەرگە، بەشداری شۆڕشی ئەیلول دەکات، پاش هەر نەفی دەکرێت بۆ باشووری ئێراق. ساڵی 1976 دەبێتە بە پێشمەرگە و لەناو ڕێزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#دا درێژە بە خەبات دەدات. ساڵی 1979 دەبێتە فەرماندەی کەرت لە هەرێمی سێی شارباژێڕ.
ساڵی 1982 دەبێتە، یەکەم فەرماندەی #تیپی 37ی شارباژێر#.
یەکێک بووە لە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی باشووری کوردستان، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا چوارجار بریندارکراوە.
لە ڕێکەوتی #25-05-1985# لە بەرگرییەکی بێ وێنەدا لە #پیری شەوکێڵ#ی گوندی #ئەحمەدئاوا#ی شارباژێر شەهید بووە.
ئەگێڕنەوە دەڵێن: (حکومەتی بەعس چەندین جار خەڵکی بە کرێ گرتووە ناردنی ببن بە پێشمەرگە لە لای بۆ ئەوە ڕۆژێک شەهیدی بکەن چونکە هیچ کاتێک حکومەت لە شارباژێڕ ئسراحەتی نەکردووە بەهۆی چالاکییەکانی ئەم فەرماندەیە و هەرکاتێک خۆفرۆشەکە ئاشکرا ئەبوو دەستی تێ نەدەجوو بیکوژێت ئەیوت تۆ کوردی بۆیە نامەوێت دەستم بە خوێنی کورد سوور بکەم چەکی دەکردوو ئەیناردەوە بۆ ناو حکومەت
دەڵێن کاتێک شەهید بوو حکومەت لە ناوبازاڕی چوارتا شیرینی وساردی بەخشیووەتەوە لە خۆشیاندا بەسەرخەڵکدا.)
[1]