یەکێک بووە لە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی باشوور، پاش هەرەسی ساڵی 1975
شەهید ئەحمەد قەمبەری
یەکەم شەری ناودێهاتی دەشتی #هەولێر#ی ئەنجامدا
شەهید ئەحمەد کوری مام ئۆمەری ئەحمەدە، ناسراو بووە بە ئەحمەد قەمبەری، سالی 1953 لەخێزانێکی جوتیاردا لەگوندی قەمبەری سەربەشارەدێی #سێگردکان# هاتۆتە ژیانەوە، لەتەمەنی لاوێتیدا لە شۆرشی ئەیلولدا دەبێتە پێشمەرگە دوای نسکۆ بۆماوەیەک بەکاری جوتیاریەوە خەریک دەبێت و لەگەل چەخماخەی شۆرشی نوێ بەرابەرایەتی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان#، لە #20-11-1976# دەبێتە پێشمەرگەی مەفرەزەسەرەتاییەکانی هەرێمی دەشتی هەولێر، لەبەرلێهاتویی زوو پلەکانی پێشمەرگایەتی دەبرێ و 1979 دەکرێتە فەرماندەی مەفرەزەو 1981 دەبێتە فەرماندەی کەرت و بەرلەشەهیدبوونی 1983 فەرمانی سەرتیپی بۆدەردەچێت، وەک فەرماندەی کەرتی 2ی تیپی 86 ی دەشتی هەولێر سەرکردایەتی چەندین چالاکی و نەبەردی وەکو یەکەم شەری ناو دێی(گوندی #ئۆمەر گومبەت#)ی ناحیەی سێگردکانی سنوری #کۆیە# وکەلی سوور و دەواجنەکانی #تەقتەق# و قەرەسالم و ڕێگەی هەولێر – کۆیە.
تاکە سەروەری بۆ شەهید ئەحمەد قەمبەری بەسە کە لەهاوینی 1982 لەشەرێکی دەستەو یەخەی ناو دێهات ڕووبەرووی جاش و سوپای بەعس وەستایەوە لەگوندی ئۆمەرگومبەت، ئەوانەی لەو شەرەدا بەدوژمنیان ووت ئێمە ئەمرۆ لەکوردستاندا ناوچەی ئازادکراومان هەیە.
کەرتی 2ی تیپی 86ی دەشتی هەولێر، جموجۆل وچالاکیەکانیان وایکرد دوژمن چاودێریان بکاتەسەرو لە #08-08-1982# لە#کەلی سور#دا بەهەلیکۆبتەر 3 پێشمەرگەی لێ شەهیدکردن و لەگەل خۆیدا هەلیگرتن و تا ئێستا گۆریان نیەو تەمەرکانی بۆ ناوچەیەکی نادیاربردن شەهیدەکانیش(شەهید وشیار ڕەحمان #ئیلنجاغی# و وریا ورێباز تەلخێمی مەخموری)بوون.
دواتر چالاکی گرتنی ڕەبیەکانی قەرەسالم لە 21-9-1982 کە #بەکر ڕەشاش# تیایدا شەهیدبوو، وەلامێکی پشتشکێنی کەرتەکە بوو بۆ دوژمن، سالی 1983 لەلایەن سەرکردایەتی ئەوسای یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بریاری فەرماندەی تیپی بۆدەردەچێت بەلام مخابن لەشەرێکی نەخوازراودا لە 27-04-1983 لەدۆلی بالیساندا شەهید دەکرێت.[1]