یەکێک بووە لە #پێشمەرگە#ی مەفرەزە سەرەتاییەکانی باشوور، پاش هەرەسی ساڵی 1975
25-11-1943 لە #سلێمانی# گەڕەکی سەرشەقام لە دایک بووە.
1956 لە #ڕانیە# خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە.
1962 دواناوەندی لە ئامادەیی سلێمانی تەواوکردووە.
1964 لە گەڵ باڵی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەچێتە مهاباد.
1968 واز لە باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەهێنێت.
1970 لە سەر داوای باڵی مەلایی دوردەخرێتەوە بۆ شاری بەسرە.
1970 بوە بە ئەندامی دیاری کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان - بیروباروڕی ماو تسی تۆنگ. وەکارمەندی بەڕێوەبەرێتی خانەنشینی #کەرکووک# بووە.
1972 لە سەر داوای کۆمەڵە داوای گواستنەوەی کردووە بۆ کەرکووک.
1974 یەکەم ئەندامی کۆمەڵە بووە کە گیراوەو ئازارو ئاشکەنجە دراوە.
1975 گوێزراوەتەوە بۆ شاری سلێمانی.
1975 - 1978 لە کۆمیتەی هەرێمەکان کاری سیاسی کردووە.
10-07-1978 جارێکی تر دەچێتە شاخ. وەک ئەندامی ناوەندی کۆمەڵە لە ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کار دەکات.
1978 - 1987 لە زۆربەی دەزگاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کاری سیاسی کردووە.
01-05-1987 لەسە بڕیاری ناوەندی کۆمەڵە و یەکێتی نیشتمانی کوردستان چؤتە وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێش وەک ئەندامێکی یەکیتی کاری کردوە.
1994 دەستی لە هەموو پلەیەکی ڕێکخراوەیی هەڵگرتوەو تەنها وەک ئەندامێکی ئاسایی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا ماوەتەوە.