دیاردەیەکی ئیسلامی-کوردییە، هەر ساڵێک باران دوابکەوێت یان نەبارێت و وشکەساڵی بێت، خەڵکانێکی زۆر کۆدەبنەوە و بەکۆمەڵ نوێژ دەکەن، گوایا یەزدان گوێیان لێ دەگرێت و بارانیان بۆ دەبارێنێت..
بەبیروڕای ئەو کەسانە باران یەزدان دەیبارێنێت و دیاردەیەکی سروشتی نییە.
ڕۆژی #29-11-2010# لە باشووری کوردستان لە دەیان ناوچە ئەم نوێژەبارانەیە ئەنجامدرا، شایانی باسە هیچ کاتێک وەکوو ئەو ڕێکەوتە نوێژەبارانەی وا زۆر ئەنجام نەدراوە. پێشتر لە ناو کوردا بووکەبەبارانێ هەبووە، بەڵام ئێستا ئەم نوێژە ئیسلامییە جێگای ئەوەی گرتووەتەوە. [1]
نوێژەبارانە (بە عەرەبی: صلاة الإستسقاء) یەکێکە لە نوێژە سوننەتەکان، کە لەکاتی نەبارینی باران بە دوو ڕکات نوێژ لە دەرەوەی شار و بە کۆمەڵ ئەنجام دەدرێت. پێویستە پیاو و ژن و منداڵ ئامادەی نوێژەکە بن، و پێویستە ئاژەڵان ببرێنە دەرەوە بۆ شوێنێک نزیک نوێژگەکە. دوای تەواوبوونی نوێژ، پێشنوێژەکە وتارێک بۆ خەڵکی دەدات کە تێیدا داوایان لێ دەکات بگەڕێنەوە لای خوای گەورە و تەوبە بکەن، و لەو ڕۆژەدا یارمەتی ھەژاران بدەن. پێویستە خەڵک لەو ڕۆژەدا خەریکی یادی خوا، نوێژ و چاکەکاریی بن، و پێویستە لەکاتی نوێژدا جلەکانیان ھەڵبگێڕنەوە. ئەگەر کەسێکی چاک و خێرۆمەند ھەبوو، وا باشە داوای دوعای لێ بکرێت. [2]